هەواڵ

یه‌كه‌م گۆڵى ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ به‌رگریكاره‌ كورده‌كه‌ى پریمه‌ر لیگى ئینگلیزى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

به‌رگریكاره‌ كورده‌كه‌ى تیمى لاوانى یانه‌ى كریستاڵ پاڵاسى ئینگلیزى بووه‌ خاوه‌ن یه‌كه‌م گۆڵى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى ئینگلته‌را (پریمه‌ر لیگ)ى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵ.

كاردۆ سدیق یاریزانى دڵ و چه‌قى هێڵى به‌رگری تیمى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵى یانه‌ى كریستاڵ پاڵاس-ى ئینگلیزى له‌یارى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5ى كانوونى یه‌ه‌مى 2020 به‌رامبور به‌تیمى لاوانى یانه‌ى تۆتنهام هۆتسبیر له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى ئینگلته‌را (پریمه‌ر لیگ)ى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵ، توانى تاكه‌ گۆڵى تیمى یانه‌كه‌ى و یه‌كه‌م گۆڵى خۆشى له‌وه‌رزى 2020-2021ى خوله‌كه‌دا تۆماربكات.

له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 10ى خوله‌كه‌دا تیمى لاوانى یانه‌ى كریساڵ پاڵاس به‌به‌شدارى سه‌ره‌كیی كاردۆ سدیق-ى به‌رگریكارى لاوى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق له‌سه‌ر یاریگاى خۆیدا میوانداریی له‌تیمى لاوانى یانه‌ى تۆتنهام هۆتسبیر كرد و سه‌ره‌نجامیش زۆر به‌قورسى به‌ئه‌نجامى 1-5 دووچارى شكستهات.

لاوانى یانه‌ى تۆتنهام سه‌ره‌تا له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا به‌دوو گۆڵ پێشكه‌وت و له‌خوله‌كى 40دا كاردۆ سدیق تاكه‌ گۆڵى لاوانى یانه‌ى كریستاڵ پاڵاس-ى تۆماركرد و جیاوازى كه‌مكرده‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ى كرده‌ 1-2، به‌ڵام له‌نیوه‌ى دووه‌مدا لاوانى یانه‌ى تۆتنهام باڵاده‌ستى خۆیان سه‌پاند و توانییان دوو گۆڵى تریش بكه‌ن و ئه‌نجامى كۆتایی 5-1 له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه‌ و بگه‌نه‌ خانه‌ى دووه‌م و تیمه‌كه‌ى كاردۆ-ش به‌شێوه‌یه‌كى كاتى بۆ خانه‌ى چواره‌مى ریزبه‌ندى دابه‌زى به‌ 18 خاڵ له‌ 9 یارى (6 بردنه‌وه‌ و 3 دۆڕاندن) و (14-14 گۆڵ) و یارییه‌كى دواخراویشى ماوه‌ ئه‌نجامى بدات.

به‌مه‌ش كاردۆ كامه‌ران سدیق ئه‌فراسیاو (كاردۆ سدیق)ى به‌رگریكارى لاو و به‌هره‌مه‌ندى كورد، له‌وه‌رزى 2020-2021ى پریمه‌ر لیگى لاوانى ئینگلیزیدا بووه‌ خاوه‌نى 1 گۆڵى تۆماركراو و 1 گۆڵى ترى سازكراوه‌ له‌ 9 یاری تیمى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵى یانه‌ى كریستاڵ پاڵاس، ئه‌مه‌ش له‌كۆى 810 خوله‌ك یاریكرنددا.

شایه‌نى باسه‌ كاردۆ سدیق له‌گه‌ڵ یانه‌ى كریستاڵ پاڵاس له‌دوو وه‌رزى رابردوودا 2018-2019 و 2019-2020 له‌گه‌ڵ تیپه‌كانى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵى یانه‌كه‌دا توانیویه‌تى 24 یاری فه‌رمیی ئه‌نجام بدات و 2 گۆڵیش تۆماربكات.

په‌یوه‌ندی دار

Close