ڕێنمایی

کەی هۆرمۆن بەکاردێنیت؟

لەشی خۆت وەك نێرێك هۆڕمۆنی ئەندرۆجین دەرئەدات و هاوکاریت ئەکات لە پڕۆسەی سووتاندنی چەوری و بنیادنان و بەهێزیی ماسوولکە و تادوایی.
کاتێ کە دەست ئەکەیت بەڕاهێنان و ڕێنمایی ئەکرێیت بڕی ژەمە خۆراکەکانت زیاد بکەیت و کوالێتیشیان بەرز بکەیتەوە، بە تێپەڕینی کات و پابەندبوون و بەردەوامیت، گۆڕانکاری لە لەشولارتدا ڕووئەدات بێگومان بە هاوکاریی بڕی ئەو هۆڕمۆنە بنیادنەرانەی لەشت بە سروشتی دەریان ئەدات، دواجار ئەگەیتە قۆناغێك گەشەت ئەوەستێ و بڕیار ئەدەیت لە ڕێی دەرەکییەوە بڕێکی زیاتر هۆڕمۆن بخەیتە لەشتەوە.
خاڵی گرنگ و مەبەستی سەرەکیم لەم پۆستە ئەوەیە، ئەگەر بە تەنیا ڕێژەی هۆڕمۆن لە لەشتا بەرز بکەیتەوە بێ ئەوەی ژمارەی ژەمەکانت و کوالێتییان بەرز بکەیتەوە، ئەوا تەنیا زیان و کاریگەرییە لاوەکییەکانی ئەو هۆڕمۆنانە ئەبێتە نسیبت و سوودی پێویستیان لێ نابینیت.
بابەتەکە زۆر زیاتر قسە هەڵئەگرێت بەڵام بە کوورتی پووختەکەم بۆ نووسیون.

ئاراس ڕۆژهەڵاتی

بۆ وەرگرتنی بەرنامەی خۆراك و ڕاهێنانی تایبەت بە خۆت یان سەرپەرشتی کردنت بە تایبەتی، نامە بنێرە یان پەیوەندی بکە بە ژمارە 07730537373

بڵاویبکەنەوەتاهاوڕێکانتانسوودمەند_بن 🙏

@aras_rojhalati.official

ئەکاونتێکیجوانتر #تەندرووستی #لەشجوانی #ڕاهێنان #دابەزاندنیکێش #خۆراك #کالۆری #ڕێجیم #تەواوکارەخۆراکییەکان #پڕۆتین #کاربۆهایدرات #چەوری #ڤیتامین #کاردیۆ #برنج #ماسوولکە #دەرمانزانیوزەبەخشەکان #خۆراكوخۆراکپێدان #هۆڕمۆن #یاریئاسن #فیتنس #ترشە_ئەمینییەکان #کۆلیسترۆڵ #کریاتین #تیستۆستیرۆن #گرۆس #ئینسۆلین #میوە #دژەئۆکسان

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close