ڕێنمایی

دوشگرتن بە ئاوی سارد و گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی (ریکەڤەری)

پێش هەر شتێک پێویستە بزانین وەرزشکار لە چی جۆرە وەرزشێک چالاکی هەیە و ئامانجی چیە؟

ئەو وەرزشانەی کە قەبارەی ماسولکە و ڕێژەی شانە ماسولکەییەکان مەبەستی سەرەکی نییە وەک ( ڕاکردن، تۆپی پێ، مەلەوانی……) جیاوازی هەیە لە گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی بەراورد بەو وەرزشانەی کە قەبارەی ماسولکە ئامانجی سەرەکییە وەک یاری لەشجوانی.

🎯 توێژینەوەکان نیشانیان داوە کە:
👈 یەکێ لە سودەکانی دوشرتن بە ئاوی سارد و چونە ناو ئاوی ساردەوە ڕوبەڕوبونەوەیە لەگەڵ فشاری هیدرو استاتیکی ئاودا، کە هاوکاری فێنک کردنەوەی ئەندامەکان دەدات وە لە وەرزشە پڕفشارەکان دا دەتوانێ کاریگەر بێت.
👈 خاڵی ئاڵتونی لە دوشگرتن بە ئاوی سارد، دابەزاندنی پلەی گەرمی پێستە وە بە دوای ئەودا کەمبونەوەی حەساسیەتی گیرەندەکانی ئازارە، کە دەتوانێ کاریگەر بێت لە دوای ڕاهێنانێکی پڕ فشار و پڕ پێکدادان کە جەستە دەکەوێتە بەر مەترسی هەوکردنەوە.
👈 هەروەها دوشگرتن بە ئاوی سارد دەتوانێ هۆڕمۆنی اندورفین ئازاد بکات لە جەستە کە چالاکی مێشک باشتر دەکات وە بە زیادکردنی ڕژانی هۆڕمۆنی نورآدرنالین و دۆپامین ئەبێتە هۆی دروست بونی هەستێکی باش و باشترکردنی دۆخی وەرزشکار.
👈 دوشگرتن بە ئاوی سارد باشترین کارە بۆ ریکەڤەری کۆئەندامی دەماری مەرکەزی (CNS)،
وە دەتوانێ ببێتە هۆی زیادکردنی کارکردنی سییەکان بۆ وەرگرتنی ئۆکسجینی زیاتر کە کاریگەری هەیە لە وەرزشە پڕ فشارەکان کە ڕێژەی ئۆکسجینی خوێن و توانای وەرزشکار پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە.
👈 هەروەها بەشێوەیەکی ئاشکرا دەبێتە هۆی زیادبونی( انترفرونی گاما، انترلوکین٤) کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ بەهێزبونی سیستەمی بەرگری لەش لەبەرامبەر ڤایرۆس و نەخۆشییەکان.
👈 بەهۆی کەمکردنەوەی ئاستی کۆرتیزۆل، دەتوانێ لە ڕەوتی ریکەڤەری وەرزشکار و ریکەڤەری توانای ماسولکە کاریگەری باشی هەبێت.
👈 ئەبێتە هۆی زیادبونی زیندەکرداری جەستە و ڕەوتی سوتانی چەوری باشتر دەکات.

🎯 بەڵام لەسەر پەیوەندی دوشگرتن بە ئاوی سارد و بنیادنانی ماسولکە بابەتەکە بە تەواوی پێچەوانەیە، توێژینەوەکان نیشانیان داوە کە :

👈 دوشگرتن بە ئاوی سارد دوای ڕاهێنان دەتوانێت بەئاشکرا دروستبونی پرۆتینی ماسولکە کەم بکاتەوە کە لەئەنجام دا بنیادنانی ماسولکە کەم دەبێتەوە، کە بۆ یاریزنێکی لەشجوانی هەرگیز شتێکی باش نیە.
👈 هەروەها توێژینەوەیەک لە ساڵی ۲۰۰۷ نیشانی داوە کە مانەوە لە ئاوی سارد دا دەتوانێ ببێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی تستسترونی خوێن.

🎯 بەشێوەیەکی گشتی وەرزشکارانی رشتەکانی لەشجوانی پێویستە دوشگرتن بە ئاوی سارد لە پێشینەی بەرنامەکانیان کەم بکەنەوە، وە ڕشتەکانی تر باشترە دوای ڕاهێنان سود لە دوشگرتنی بەنۆرە [ سارد، (شیرتێن)] وەربگرن بۆ ڕیکەڤەری.

——— ————- ——–

          سەیوان سیروان

ماستەر لە فسیۆلۆجی وەرزش

———— ———— ——


سەرچاوەکان:
Possible stimulation of anti – tumor immunity using repeated cold stress: a hypothesis. Nikolai A Shevchuk & Sasa Radoja Infectious Agents and Cancer 2007

Physiological response to water immersion: a method for sport recovery ?. Ian M Wilcock et al. Sports Med. 2006.

Cold water immersion and recovery from strenuous exercise: a meta – analysis. Jonathan Leeder et al. Br J Sports Med. 2012 Mar

Effect of cold water immersion on postexercise parasympathetic reactivation. M Buchheit et al. Am J Physiol Heart Circ Physiol. 2009 Feb.

Postexercise cooling impairs muscle protein synthesis rates in recreational. athletes Cas Fuchs et al. J Physiol. 2020 Feb.

neuroleptic and sedative treatment. Med Hypotheses, 2008

Srámek P, Simecková M, Janský L, Savlíková J, Vybíral Human physiological responses to immersion into water of different temperatures. Eur J Appl Physiol.

Shevchuk NA. Adapted cold shower as a potential treatment for depression. Med Hypotheses 2008