بەڤیدیۆ: یه‌كه‌م گۆڵى كاپتنه كورده‌كه له‌خولى نایابى یانه‌كانى پۆرتوگال

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
كاپتنه كورده‌كه‌ى یانه‌ى سانتا كلارا-ى پۆرتوگالى یه‌كه‌م گۆڵى خۆى له‌وه‌رزى 2020-2021ى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى پۆرتوگال تۆماركرد و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیشى سێ گۆڵ و سێ خاڵیان بۆ یانه‌كه‌یان كۆكرده‌وه.

به‌سه‌ركردایه‌تى ئوسامه ره‌شید-ى ناوه‌ڕاستكارى پیشهگهریى كورد ئه‌مڕۆ 6ى كانوونى یه‌كه‌مى 2020 یانه‌ى سانتا كلارا له‌میانه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى نۆیه‌مى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى پۆرتوگال له‌سه‌ر یاریگاى مادێرا بووه میوانى یانه‌ى ناسیۆنال مادێرا و سه‌ره‌نجامیش 3-1 بردنه‌وه‌ى ده‌سته‌به‌ركرد و چواره‌م بردنه‌وه‌ى خوله‌كه و سێ خاڵى گرنگى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیدا به‌ده‌ستهێنا.

له سێ گۆڵه‌كه‌ى یانه‌ى سانتا كلارا كاپتن ئوسامه ره‌شید-ى ته‌مه‌ن 28 ساڵ توانى گۆڵى دووه‌مى یانه‌كه‌ى و یه‌كه‌م گۆڵى خۆى له‌خولى وه‌رزى 2020-2021دا له‌خوله‌كى 34دا بهپهناڵتى تۆماربكات.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى سانتا كلارا-ى ئوسامه ره‌شید گه‌یشته پله‌ى حه‌وته‌م به 13 خاڵ له 9 یارى (4 بردنه‌وه و 1 یه‌كسانبوون و 4 دۆڕاندن) و (10-9) گۆڵ.

شایه‌نى باسه ئوسامه ره‌شید-ى كاپتنى یانه‌ى سانتا كلارا-ى پۆرتوگالى كه له‌هێڵى ناوه‌ندى یانه‌كه‌ى درێسى ژماره 8 ده‌پۆشێت، تائێستا له‌هه‌ر 9 یارى یانه‌كه‌یدا له‌خولى نایابى یانه‌كانى پۆرتوگال به‌شداربووه و له‌كۆى 703 خولهك یاریكردندا 1 گۆڵى بهپهناڵتى تۆماركردووه.
بۆ بینینی گۆڵەكەی ئوسامە كلیك لەم لینكە بكە: