دیار حه‌مه‌د لهدهروازهى یانه‌یه‌كى تر‌ى سویده‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو یاریگاكان

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
دیار حه‌مه‌د-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد یانه‌یه‌كى نوێى خوله‌كانى تۆپى پێى یانه‌كانى سویدى كرده وێستگه‌ى یاریكردنى.

پاش نزیكه‌ى ساڵێك دابڕان له‌یاریگا و یاریكردن، دیار حه‌مه‌د-ى یاریزانى لاوى كورد بۆ ساڵى 2021ى داهاتوو لهدهروازهى یانه‌یه‌كى خولى پله پێنجى یانه‌كانى سوید ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو یاریگاكان.

دیار-ى ته‌مه‌ن 21 ساڵ كه ساڵى 2019ى رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار تیمى لاوانى یانه‌ى ئاى ئێف كه‌ى ستۆكهۆڵم-ى به‌جێهێشت و سه‌ره‌تا روویكرده تیمى یه‌كه‌مى یانه‌ى بێلى باركاربى و پاشان بۆ تیمى یه‌كه‌مى یانه‌ى نۆرتولز ئێس كه‌ى یاریكرد و دواتر بۆ ساڵى 2020 به‌بێ یانه مایه‌وه، بۆ ساڵى 2021ى داهاتوو روویكرده یانه‌ى بانكیردس ئێس كه‌ى كه یانه‌ى ناوبراو له‌خولى پله پێنجى یانه‌كانى سوید ركابه‌ریی ده‌كات.

شایه‌نى باسه دیار حه‌مه‌د-ى یاریزانى به‌هره‌مه‌ندى كورد لهئهكادیمیاى یانه‌ى ئاى ئێف برۆما پویكرنا ده‌ستى به‌یارى تۆپى پێ كردووه و پاشان ساڵى 2015 بۆ تیمى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى سپۆنگه ئاى ئێس و ساڵى 2016 بۆ تیمى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى ئێف سى دیورشۆلم و ساڵانى 2017 و 2018 بۆ تیمه‌كانى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانى یانه‌ى ئاى ئێف كه‌ى ستۆكسوند و ساڵى 2019 بۆ هه‌ردوو تیمى یه‌كه‌مى یانه‌كانى بێلى باركاربى ئاى ئێف و نۆرتولز ئێس كه‌ى یاریكردووه.

*بیۆگرافیا:
-ناو: دیار عارف حه‌مه‌د.
-به (دیار حه‌مه‌د) ناسراوه.
-ساڵڕۆژى له‌دایكبوون: 29-1-1999.
-شویًنى له‌دایكبوون: شارى ستۆكهۆڵم/ سوید.
-ره‌گه‌زنامه‌ى سویدى هه‌یه.
-باڵا: 195 سم.
-كێش: 87 كگم.
-یانه: بانكیردس ئێس كه‌ى/ سوید.
-هێلى یاریكردن: ناوه‌ڕاست.
-ماوه‌ى بۆند: 1 ساڵ.
-یانه‌ى دایك: برۆماپۆیكرنا/ سوید.
