هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه یانه‌كه‌یان گه‌یانده ئه‌وروپا لیگ

ئا: سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)ى ساڵى 2020 په‌رده‌ى له‌سه‌ر دارایه‌وه و یانه‌كه‌ى هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكارى كورد (داڵه‌هۆ ئیراندوست و ئه‌حمه‌د یاسین) پله‌ى سێیه‌مى به‌ركه‌وت و گه‌یشته خولى ئه‌وروپا بۆ یانه‌كان (ئه‌وروپا لیگ)ى وه‌رزى 2021-2022ى داهاتوو.

رۆژى 6ى كانوونى یه‌كه‌مى 2020 سه‌رجه‌م یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 30 و كۆتایی قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)ى ساڵى 2020 ئه‌نجامدران و تیایدا یانه‌ى بى كه‌ى هێكن كه‌یانه‌ى هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكارى كورد (داڵه‌هۆ ئیراندوست و ئه‌حمه‌د یاسین)ه، بووه میوانى یانه‌ى كالمار و سه‌ره‌نجامیش هه‌ردوولا به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون و به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى هێكن پلى سێیه‌مى خوله‌كه‌ى به‌كۆكردنه‌وه‌ى 49 خاڵ له 30 یارى (12 بردنه‌وه، 13 یه‌كسانبوون، 5 دۆڕاندن) و (45-29 گۆڵ) به‌ركه‌وت و به‌مه‌ش قۆناغى به‌رایی خولى ئه‌وروپا بۆ یانه‌كان (ئه‌وروپا لیگ)ى وه‌رزى 2021-2022ى بۆخۆى مسۆگه‌ر كرد.

له‌یارییه‌كه‌دا ئه‌حمه‌د یاسین غه‌نى ناوه‌ڕاستكارى كوردى فه‌یلى 68 خولهك به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى به‌شداری كرد و داڵه‌هۆ ره‌فعه‌ت ئیراندوست-ی ناوه‌ڕاستكارى كوردیش به‌هۆى پێكانه‌وه به‌شدارى ئه‌م دیداره‌ى یانه‌كه‌ى نه‌كرد، به‌مه‌ش هه‌ردوو یاریزان بۆ وه‌رزى داهاتوو 2021-2022 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان بۆ جارى دووه‌م به‌شدارى له (ئه‌وروپا لیگ)دا ده‌كه‌ن كه له‌پێشووشدا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یاندا له‌وه‌رزى 2019-2020ى خوله‌كه‌دا به‌هه‌مان شێوه له‌قۆناغى به‌راییدا به‌شدارییان كردووه و هه‌ریه‌كه‌یان 2 یارى ئه‌نجامداوه.

شایه‌نى باسه له‌خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)ى ساڵى 2020دا، ئه‌حمه‌د یاسین-ى ته‌مه‌ن 29 ساڵ له‌كۆى 30 یارى یانه‌كه‌یدا له 28 یاریدا ئاماده‌یی هه‌بووه و توانیویه‌تى 3 گۆڵ تۆمار و 6 گۆڵى تریش سازبكات و داڵه‌هۆ ئیراندوست-ى ته‌مه‌ن 22 ساڵیش به‌هه‌مان شێوه له‌كۆى 30 یاریدا له 23 یاریدا ده‌ركه‌وتووه و 6 گۆڵى تۆمار و 4 گۆڵى تریشى سازكردووه.