هونه‌رى به‌رگریكار له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى خولى فینله‌ندا به‌رده‌وام ده‌بێت

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
یانه‌ى ڤاسان پالۆسیورا-ى فینله‌ندایی به‌شدار له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئه‌و وڵاته گرێبه‌ستى به‌رگریكاره كورده‌كه‌ى بۆ ساڵی 2021 تر درێژكرده‌وه له‌گه‌ڵ بژارده‌ى ساڵێكى تریش.
هونه‌ر عه‌بدى به‌رگریكارى لاوى كورد كه لهمێركاتۆى هاوینى رابردوودا یانه‌ى كۆكۆلان پالۆڤیكۆت-ى فینله‌ندایی به‌جێهێشت و هه‌ر له‌و وڵاته‌دا به‌پێى گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ى نیو وه‌رز و تا كۆتایی ساڵى 2020 روویكرده یانه‌ى ڤاسان پالۆسیورا، پاش كۆتاییهاتنى ماوه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا گه‌یشته رێككه‌وتنێكى نوێ كه بۆ ساڵى 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ى تازه بكاته‌وه و بژارده‌ى ئه‌وه‌شى خراوه‌ته پێش كه ده‌توانى به‌خواستى خۆى پاش ئه‌و ساڵه‌ش تا ساڵى 2022 یارى بۆ یانه‌كه بكات.

له‌مباره‌یه‌وه یانه‌ى ڤاسان پالۆسیورا بۆ خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى فینله‌ندا وه‌ك یه‌كه‌م یاریزان بۆ ساڵى 2021ى داهاتوو گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ هونه‌ر عه‌بدى به‌رگریكارى لاوى كورد واژووكرد و ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه گرێبه‌ستێكى نوێیان له‌گه‌ڵ هونه‌ر عه‌بدى ته‌مه‌ن 25 ساڵ كردووه ئه‌وه‌یش (1 ساڵ + 1 ساڵ)ه و درێسى ژماره 16یان بۆ خولى ساڵى داهاتوو پێبه‌خشى.
یانه‌كه ئه‌وه‌شى دركاندووه كه هونه‌ر له‌ماوه‌ى نیو وه‌رزى داهاتوودا به‌درێسى ژماره 18 ته‌نها له 5 یاریدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ندا به‌شداربووه و به‌هۆى پێكانه‌وه له‌یاریگا دابڕابوو، پاش چاكبوونهوهشى ئه‌وان گرێبه‌ستێكى تازه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه.

شایه‌نى باسه هونه‌ر عه‌بدى كه به (هۆندا) ناسراوه، كوردى رۆژهه‌ڵاته و رۆژى 30-11-1994 له‌دایكبووه و ره‌گه‌زنامه‌ى فینله‌ندى هه‌یه، ده‌ستپێكى یاریكردنى له‌ئاستى تازه‌پێگه‌یشتووان له‌گه‌ڵ یانه‌ى بلاكبێرد بووه و دواتر له‌هه‌ردوو ئاستى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانى یانه‌ى یۆڤاسكۆلا یاریكردووه و دواتر له‌خوله‌كانى نایاب و پله یه‌ك-دا بۆ یانه‌كانى یۆڤاسكولا و كۆكۆلان پالۆڤیكۆت یاری كردووه و به‌شێوه‌ى خواستنیش له‌خولى پله دوو بۆ یانه‌ى گامر كارلیبى یاری كردووه و دواجاریش یانه‌ى ڤاسان پالۆسیورا-ى هه‌ڵبژاردووه.
