بالى یۆنایتد ده‌ستبه‌رداری یاریزانه كورده گرانبه‌هاكه‌ى ده‌بێت

ئا: سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
بۆندى یاریزانه كورده گرانبه‌هاكه‌ى یانه‌ى بالى یۆنایتد-ى ئیندۆنیسیایی له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا ته‌واوده‌بێت و یانه‌كه‌شى ده‌ستبه‌ردارى ده‌بێت.
بڕوا نورى ناوه‌ڕاستكارى پیشه‌گه‌رى كورد كه ساڵى 2018 یانه‌ى ئۆسترسوند-ى سویدى وه‌ك گرانترین یاریزانى یانه‌كه و خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئیندۆنیسیا په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى بالى یۆنایتد-ى دوورگه‌ى بالى ئیندۆنیسایی كرد، پێده‌چێت یانه‌كه‌ى ده‌ستبه‌ردارى بێت و بۆندى له‌گه‌ڵدا تازه نه‌كاته‌وه و ده‌ستبه‌ردارى ببێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێك دایه كه یاریزانى ناوبراو ئه‌وه‌ى به‌میدیاكانى وه‌رزشى ئیندۆنیسیا راگه‌یاندبوو تائێستا نازانێت چاره‌نووسى له‌گه‌ڵ یانه‌ى بالى یۆنایتد چى ده‌بێت و ئه‌وله‌ویه‌تى ئه‌و یانه‌ى بالى یۆنایتد ده‌بێت و تا ئه‌و یانه‌یه‌ش هه‌بێ ناچێته هیچ یانه‌یه‌كى تر.

بڕوا نورى ته‌مه‌ن 33 ساڵ له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا بۆنده‌كه‌ى به‌كۆتادێت و به‌هۆى ده‌ستپێ نه‌كردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌ش كه له‌به‌ر په‌تاى كۆرۆنا وه‌ستێنراوه، میدیاكانى وه‌رزشى ئیندۆنیسیا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌به‌شێك له‌یاریزانانى یانه‌ى بالى یۆنایتد به‌هۆى ئه‌م بارودۆخه‌و چاوهڕوانییهكى زۆر له‌یانه‌كه‌دا ئاسووده نین و بۆندهكهشیان كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوده‌بێت و یه‌كێك له‌وانه‌ش بڕوا نورى-یه و به‌پێى زانیارییه‌كان یانه‌كه‌ى ده‌ستبه‌ردارى ده‌بێت.

شایه‌نى باسه بڕوا حیكمه‌ت نورى دانیشتووى وڵاتى سوید-ه و ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقی و سویدى هه‌یه و تائێستا له‌سوید بۆ یانه‌كانى (ڤاسالۆند، ئا‌یك سۆلنا ستۆكهۆڵم، ئهتڤیدابێرگز، ڤاسبى یۆنایتد، گرۆندالس، دالكورد، ئۆسترسوند) و له ئیندۆنیسیا بۆ یانه‌ى (بالى یۆنایتد) یاریكردووه.
