دوو ناوه‌ڕاستكارى كورد كاندیدى باشترین یاریزانى ساڵن

ئا: سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه‌ى یانه‌ى بى كه‌ى هێكن-ى سویدى كاندیدن بۆ بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى پێڵاوى زێڕ‌ینى باشترین یاریزانى ساڵ.
هه‌ریه‌كه له (داڵه‌هۆ ئیراندوست و ئه‌حمه‌د یاسین) یاریزانانى كوردى یانه‌ى بى كه‌ى هێكن-ى سویدى له‌گه‌ڵ 23 یاریزانى تردا كاندیدن بۆ بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى ساڵى 2020ى یانه‌كه‌یان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یانه‌كه لیستى ناوى یاریزانه‌كانى خۆى بۆ ساڵى 2020 بڵاوكرده‌وه كه له‌یارییه‌كانى خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)دا نوێنه‌رایه‌تى یانه‌ى بى كه‌ى هێكن-یان كرد، تا له‌ڕێگه‌ى ئۆنلاین و وێبسایتى فه‌رمى یانه‌كه ئه‌ندامان و هه‌وادارنى یانه‌كه بتوانن له‌ڕێگه‌ى ده‌نگدان و راوبۆچوونى خۆیانه‌وه باشترین یاریزانى ساڵى 2020 یانه‌كه هه‌ڵبژێرین و ئه‌وانیش خه‌ڵاتى پێڵاوى زێڕ‌ینى پێ ببه‌خشن كه له‌ساڵى 1975ه‌وه یانه‌كه ساڵانه ئه‌م خه‌ڵاته ده‌به‌خشێت ئه‌مه‌ش وه‌ك هاندانێك بۆ یاریزانه‌كانى تا باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ن و هه‌موو تواناى خۆیان له‌پێناو یانه‌كه‌دا بخه‌نه‌گه‌ڕ.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یانه‌ى بى كه‌ى هێكن له‌هه‌واداران و ئه‌ندامانى خۆى ده‌پرسێت به‌ڕاوبۆچوونى ئێوه باشترین یاریزانى یانه‌كه‌مان بۆ ساڵى 2020 كێیه و ئه‌وانیش له‌ڕێگه‌ى ئه‌م لینكه‌ى وێبسایتى فه‌رمیی یانه‌كه‌وه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن و باشترینى ساڵ دیارى بكه‌ن:
شایه‌نى باسه له‌خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)ى ساڵى 2020دا، ئه‌حمه‌د یاسین-ى ته‌مه‌ن 29 ساڵ له‌كۆى 30 یارى یانه‌كه‌یدا له 28 یاریدا ئاماده‌یی هه‌بووه و توانیویه‌تى 3 گۆڵ تۆمار و 6 گۆڵى تریش سازبكات و داڵه‌هۆ ئیراندوست-ى ته‌مه‌ن 22 ساڵیش به‌هه‌مان شێوه له‌كۆى 30 یاری یانه‌كه‌ى به‌شدارى له 23 یاریدا كردووه و 6 گۆڵى تۆمار و 4 گۆڵى تریشى سازكردووه.
