یه‌كه‌م دوو گۆڵى هێرشبه‌ره بهئهزموونهكهى كورد له‌جامى ئۆزبه‌كستان

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
هێرشبه‌ره بهئهزموونهكهى كورد و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سویسرا له‌یارى ئه‌مڕۆى یانه‌كه‌یدا له‌خولى تۆپى پێى جامى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان-دا، له‌كۆى هه‌شت گۆڵدا توانى دوو گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ى تۆماربكات و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى یانه‌كه‌یان په‌ڕانده‌وه قۆناغى هه‌شت تیپى خوله‌كه.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8-12-2020 لهئۆزبهكستان به‌شێك له‌یارییه‌كانى قۆناغى (16) تیپى خولى تۆپى پێى جامى یانه‌كانى ئه‌م وڵاته ئه‌نجامدران و تیایدا یانه‌ى پاختاكور كه ئێرین دێردیوك-ى هێرشبه‌رى كورد یارى بۆ ده‌كات، له‌سه‌ر یاریگاى خۆى (پاختاكور) له‌شارى تاشكه‌ند، میوانداریی له‌یانه‌ى سۆگدیانا كرد و سه‌ره‌نجامیش 8-1 لهمیوانهكهى برده‌وه و به‌مه‌ش گه‌یشته قۆناغى هه‌شت تیپى خوله‌كه.

ئێرین-ى هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموون كورد كه ته‌مه‌نى 32 ساڵه و له‌یانه‌ى پاختاكور ژماره درێسى 77 ده‌پۆشێت، له‌نیوه‌ى دووه‌مدا به‌شدارى یارییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى یانه‌ى پاختاكۆر-ى كرد و توانى له‌ماوه‌ى ئه‌و 45 خوله‌كه‌دا ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و له‌خوله‌كه‌كانى 57 و 67دا شه‌شه‌م و حه‌وته‌م بۆ یانه‌كه‌ى تۆماربكات و سه‌ره‌نجامیش به‌هه‌شت گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌یان برده‌وه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا یانه‌كه‌یان بۆ قۆناغى داهاتووى جامى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان سه‌رخست.

شایه‌نى باسه ئێرین دێردیوك به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى عه‌له‌وییه و خه‌ڵكى شارى دێرسیم-ى باكوورى كوردستانه و ساڵى 1988 له‌شارى بازل-ى وڵاتى سویسرا له‌دایكبووه، له‌یه‌كه‌م وه‌رزى یاریكردنیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ى پاختاكۆر له‌سوپه‌ر لیگى ساڵى 2020ى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان جگه له‌وه‌ى بوونه پاڵه‌وانى خوله‌كه له 22 یاریدا 9 گۆڵى تۆمار كرد و له‌جامى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان-یش ئه‌وه یه‌كه‌م یارى خۆی بوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ئه‌نجامیبدات كه تیایدا یه‌كه‌م دوو گۆڵى خۆى تۆماركرد.
