بەڤیدیۆ: سوپه‌ر گۆڵى داڵه‌هۆ جوانترینى خولى نایابى یانه‌كانى سویده

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
سوپه‌ر گۆڵى داڵه‌هۆ ئیراندوست-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى لاوان و یه‌كه‌مى تۆپى پێى سوید بووه جوانترین گۆڵى خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)ى ساڵى 2020.

وێبسایتى دیپلاى سپۆرت-ى سویدى كه راپۆرت و شیكارى هونه‌رى له‌سه‌ر یارییه‌كانى خوله‌كه و ئاست و ئه‌نجامه‌كان و یاریزانانى خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان) ده‌كات، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه له‌ڕێگه‌ى ده‌نگدانى ئۆنلاین-ه‌وه جوانترین گۆڵى ئالسڤێنسكانى ساڵى 2020ى هه‌ڵبژارد و ئه‌و گۆڵه‌ى داڵه‌هۆ ئیراندوست-ى یاریزانى كوردى سوید و یانه‌ى بى كه‌ى هێكن كه بهشووتێكى به‌هێزى موشه‌ك ئاسا له‌سه‌نته‌رى یاریگاوه له‌یانه‌ى سیریوس-ى كرد و تۆڕى لوكاس جۆنسۆن-ى گۆڵپارێزى یانه‌كه‌ى له‌دوورى 60 مه‌تره‌وه هه‌ژاند، بووه جوانترین گۆڵى ساڵ.

داڵه‌هۆ-ى ته‌مه‌ن 22 ساڵ رۆژى 22ى حوزه‌یرانى 2020 له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى سێیه‌مى ئالسڤێنسكانى ساڵى 2020 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى بوونه میوانى یانه‌ى سیریوس و سه‌ره‌نجامیش 2-2 یه‌كسانبوون و توانى له‌خوله‌كى 17دا به‌سوود وه‌رگرتن له‌هاتنه ده‌ره‌وه‌ى لوكاس جۆنسۆن-ى گۆڵپارێزى یانه‌ى سیریوس، له‌سه‌نته‌رى نێو به‌شه یاریگاى خۆیاندا شووتێكى به‌هێز به‌به‌رزى ئاراسته‌ى گۆڵى یانه‌ى خاوه‌ن خاك و جه‌ماوه‌ر بكات.

شایه‌نى باسه داڵه‌هۆ ره‌فعه‌ت ئیراندوست-ى یاریزانى لاوى كوردى یانه‌ى هێكن له‌خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)ى ساڵى 2020دا، له‌كۆى 30 یاری یانه‌كه‌یدا به‌شدارى له 23 یاریدا كرد و توانى 6 گۆڵ تۆمار و 4 گۆڵى تریش ساز بكات.

بۆ بینینى سوپه‌ر گۆڵى داڵه‌هۆ كلیك له‌م لینكه بكه:
https://www.youtube.com/watch?v=8xHl2I05XF0