خانمه هێرشبه‌ره‌كه‌ى كورد ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له‌نێو پێكهاته‌ى نموونه‌یی باشترینه‌كان دابوو

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
خانمه هێرشبه‌ره‌كه‌ى كورد و تیپى یانه‌ى (وچان كوردستان)ى شارى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ناوى له‌نێو پێكهاته‌ى نموونه‌یی باشترینه‌كانى هه‌فته‌ى خولى تۆپى پێى كه‌وسه‌رى خانمانى یانه‌كانى ئێران دابوو.

زه‌هرا قه‌نبه‌رى خانمه یاریزانى كوردى كرماشانى و كاپتنى یانه‌ى (وچان كوردستان) كه هه‌فته‌ى رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیان به‌ئه‌نجامى 3-1 له‌یانه‌ى پالایش گاز ئیلام-یان برده‌وه و هه‌ر سێ گۆڵ/ هاتریكى بردنه‌وه‌ى بۆ یانه‌كه‌ى تۆماركرد و به‌مه‌ش له‌لایه‌ن وێبسایتى دى سپۆرت-ى ئێرانى ناوى خرایه نێو پێكهاته‌ى نموونه‌یی باشترین 11 یاریزانى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى خولى تۆپى پێى كه‌وسه‌رى خانمانى یانه‌كانى ئێران، بۆ هه‌فته‌ى دووه‌میش هه‌مان وێبسایت پێكهاته‌ى باشترینه‌كانى ئاشكرا كرد و جارێكى تر ناوى زه‌هرا قه‌نبه‌رى هێرشبه‌رى كورد له‌نێو پێكهاته‌كه‌دا بینرایه‌وه، كه‌ڕۆژى 4-12-2020 له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى دووه‌می خوله‌كه‌دا توانى دوو گۆڵ تۆمار و دوو گۆڵى تریش بۆ هاوڕێكانى سازبكات و به‌ئه‌نجامى پێنج گۆڵى بێوه‌ڵام له‌یانه‌ى سارگۆڵ بوشه‌هر ببنه‌وه.

شایه‌نى باسه زه‌هرا قه‌نبه‌رى خانمه هێرشبه‌رى كورد و كاپتنى یانه‌ى وچان كوردستان كه ته‌مه‌نى 29 ساڵه، تائێستا له‌وه‌رزى 2020-2021ى خولى تۆپى پێى كه‌وسه‌رى خانمانى یانه‌كانى ئێران خاوه‌نى 5 گۆڵ و 2 پاسى گۆڵه له 2 یارى و 180 خولهك یاریكردن و له‌پێشه‌نگى گۆڵكه‌رانى خوله‌كه‌ش دایه.
