كاپتنه كورده‌كه‌ى خولى پۆرتوگال پاڵێوراوى نازناوى ئه‌ستێره‌ى هه‌فته‌یه

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
ناوه‌ڕاستكاره پیشهگهرهكهى كورد و خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى پۆرتوگال لهڕاپرسیی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى وێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیادا پاڵێوراوه بۆ بردنه‌وه‌ى نازناوى باشترین یاریزانى هه‌فته (ئه‌ستێره‌ى هه‌فته).

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 9-12-2020 كات و ساتى دیاریكردنى باشترین یاریزانانى هه‌فته‌ى كیشوه‌رى ئاسیاى نێو خوله‌كانى تۆپى پێى ناوخۆیی یانه‌كانى ئه‌وروپا و جیهان له‌ڕێگه‌ى ئۆنلاین لهوێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا دیاریكرا كه لهڕاپرسییهكهدا 10 یاریزانى پیشه‌گه‌رى ئاسیایی 6 وڵات ركابه‌ریی له‌سه‌ر نازناوى ئه‌ستێره‌ى هه‌فته ده‌كه‌ن.
لهڕاپرسییهكهى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیادا یاریزانى پیشه‌گه‌رى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى عێراق (ئوسامه ره‌شید)ى ناوه‌ڕاستكار و كاپتنى یانه‌ى سانتا كلارا-ى به‌شدار له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى پۆرتوگال له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له (ساكى كوماگاى/ ژاپۆن له‌یانه‌ى لیۆن، ریتسو دوان/ ژاپۆن له‌یانه‌ى ئه‌رمینیا بێڵیفێڵد) و (مه‌هدى تارمى/ ئێران له‌یانه‌ى پۆرتۆ، سه‌ردار ئه‌زموون/ ئێران له‌یانه‌ى زینت سان پترسبۆرگ، شه‌هاب زاهیدى/ ئێران له‌یانه‌ى ئۆڵۆمپیك دۆنتسك، ئالاهیار سیادمانیش/ ئێران له‌یانه‌ى زوریا لوهانسك، (سام كیر/ ئوسترالیا له‌یانه‌ى چێڵسى) و (سون هیونگ مین/ كۆریاى باشوور له‌یانه‌ى تۆتنهام) هۆتسبیر و (بالا دیفى/ هیندستان له‌یانه‌ى گلاسكۆ رێنجه‌رز).

*ئوسامه چى پێشكه‌ش كرووه؟
ئوسامه ره‌شید-ى ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌یارى نێوان یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى ناسیۆنال مادێرا له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى پۆرتوگال كه تیایدا یانه‌كه‌ى به‌ئه‌نجامى 3-1 براوه‌بوو، توانى سه‌ركردایه‌تى یانه‌كه‌ى بكات بۆ گه‌یشتن به‌پله‌ى حه‌وته‌مى خوله‌كه، توانى له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانى یانه‌ى سانتا كلارا به‌ئاستێكى به‌رز ده‌ربكه‌وێت و 90 خولهك یارى كرد و 1 گۆڵى تۆماركرد و وه‌ك خۆى باڵاده‌ست و سه‌ركه‌وتووبوو له 7 رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تاكه‌كه‌سى و 7 جارى تریش تۆپى پچڕاندووه.

لهڕاپرسییهكهدا 10 یاریزانى پیشه‌گه‌رى ئاسیایی له 6 وڵاتى جیاواز كه له‌ده‌ره‌وه‌ى كیشوه‌ره‌كه یارى ده‌كه‌ن، ركابه‌ریی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ى نازناوى (ئه‌ستێره‌ى هه‌فته) ده‌كه‌ن بۆ باشترین یاریزانى ئاسیاى نێو خوله‌كانى تۆپى پێى ناوخۆیی یانه‌كانى ئه‌وروپا و جیهان كه رۆژانى 3 تا 9-12-2020 به‌ئاستێكى به‌رز ده‌ركه‌وتوون، ده‌نگدانیش به‌شێوه‌ى ئۆنلاین لهوێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا (the-afc.com) له‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى كانوونى یه‌كه‌مى 2020 ده‌ستیپێكردووه و تا 12ى كانوونى یه‌كه‌مى 2020 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌توانن له‌م لینكه‌وه ده‌نگ به (ئوسامه ره‌شید)ى ناوه‌ڕاستكارى كورد بده‌ن: