یادگار لهتاجیكستان ئاماده‌سازیى بۆ كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى ئاسیا ده‌كات

ئا: سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
یاریزانه بههرهمهندهكهى كورد له‌مانگى كانونى یه‌كه‌مى 2020دا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى وڵاته‌كه‌ى به‌شدارى له‌دوو كه‌مپى مه‌شق و راهێنانى ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا ده‌كات.
به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌سازیی بۆ كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى تازه‌پێگه‌یشتووانى ژێر ته‌مه‌ن 16 ساڵى وڵاتانى ئاسیا كه وابڕیاره یارییه‌كانیان ساڵى 2021ى داهاتوو له‌وڵاتى به‌حرێن ئه‌نجامبدرێن، یادگار رۆستهمى یاریزانى به‌هره‌مه‌ندى كورد داوه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى ئێران كرایه‌وه و له‌گه‌ڵ ههڵبژاردهكهشدا له‌ئێران و تاجیكستان به‌شدارى له‌دوو كه‌مپى ئاماده‌سازیی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا ده‌كات.

هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى تازه‌پێگه‌یشتووانى ئێرانى ژێر ته‌مه‌ن 16 ساڵ له‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10-12-2020ه‌وه تا رۆژى 20-12-2020 به‌به‌شدارى یادگار رۆستهمى هێرشبه‌رى به‌هره‌مه‌ند و تازه‌پێگه‌یشتووى كوردى مه‌ریوانی و ئه‌ندامى تیمى تازه‌پێگه‌یشتووانى ئه‌كادیمیاى فوتبۆڵى كیا له‌شارى تاران ده‌چێته نێو كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانى ناوخۆیی كه له‌چوارچێوه‌ى ئامادهسازییهكانى بۆ كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى تازه‌پێگه‌یشتووانى جامى وڵاتانى ئاسیا-ى ژێر ته‌مه‌ن 16 ساڵ كه‌ساڵى داهاتوو وڵاتى به‌حره‌ین میوانداریی ده‌كات و تیایدا هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى ئێران له‌گروپى یه‌كه‌مى به‌رامبه‌ر بهههڵبژاردهكانى كۆریاى باكوور و به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر یارى ده‌كات.

به‌پێى زانیارى میدیاكانى وه‌رزشى ئێران رۆژى 21-12-2020 هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى تازه‌پێگه‌یشتووانى ئێرانى ژێر ته‌مه‌ن 16 ساڵ، كه حسێن عه‌بدى راهێنه‌رایه‌تى ده‌كات، به‌مه‌به‌ستى كه‌مپێكى ده‌ره‌كى و ئه‌نجامدانى یارییه‌كى دۆستانه‌ى ئاماده‌كارى رووده‌كاته وڵاتى تاجیكستان.

شایه‌نى باسه یادگار واحید رۆستهمى هێرشبه‌رى به‌هره‌مه‌ندى كورد و ئه‌ندامى تیمى تازه‌پێگه‌یشتووانى ئه‌كادیمیاى فوتبۆڵى كیا، له‌قۆناغى پاڵاوتنى گه‌یشتن بهكۆتاییهكانى پاڵه‌وانێتى جامى ئاسیا یه‌كێك بوو له‌ئه‌ندامانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى تازه‌پێگه‌یشتووانى ئێرانى ژێر ته‌مه‌ن 16 ساڵ و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان گه‌یانده كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى له‌قۆناغى پاڵاوتنهكهدا به 3 بردنه‌وه و 9 خاڵ به‌ربه‌ستى هه‌ڵبژارده‌كانى ماڵدیف و فه‌له‌ستین و ئه‌فغانستان-یان بڕى.
