به‌ڤیدیۆ: گۆڵپارێزه كورده‌كه رێگه‌ى نه‌دا (به‌یڵ و كین و سۆن) گۆڵى لێبكه‌ن

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
گۆڵپارێزه كورده‌كه‌ى یانه‌ى رۆیاڵ ئهنتویرپ-ى به‌لژیكایی یه‌كه‌م یارى خۆى له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ى له‌ئه‌وروپا لیگ و به‌رامبه‌ر بههێرشبهرانى یانه‌ى تۆتنهام هۆتسپیر (به‌یڵ و كین و سۆن) بوو.

دواجار عه‌لیڕه‌زا بیرانوند-ى گۆڵپارێزى كوردى (له‌ك) و ژماره (1)ى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران و پێشووى یانه‌ى پێرسپۆلیس یه‌كه‌م یارى خۆى له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ى رۆیاڵ ئهنتویرپ-ى به‌لژیكایی ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش پاش زیاتر له سێ مانگ و نیو له‌په‌یوه‌ندى كردنى بهیانهكهوه، یارییهكهشى له‌قۆناغى گروپهكانى خولى ئه‌وروپا بۆ یانه‌كان (ئه‌وروپا لیگ)ى وه‌رزى 2020-2021 بوو به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى تۆتنهام هۆتسپیر-ى ئینگلیزى كه تیایدا یانه‌كه‌ى له‌یاریگاى تۆتنهام له‌ئینگلته‌را 0-2 دووچارى شكستهات، به‌ڵام له‌پاش یانه ئینگلیزییه‌كه‌وه كه خاوه‌نى 13 خاڵ بوو له‌گروپى ده‌یه‌مى یانه‌كاندا، به‌پله‌ى دووه‌م و به 12 خاڵ گه‌یشته قۆناغى داهاتووى خوله‌كه.

له‌یارییه‌كه‌دا عه‌لیڕه‌زا بیرانوند-ى ته‌مه‌ن 27 ساڵ به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى و به‌درێسى ژماره 1 به‌رامبه‌ر بههێرشبهرانى یانه‌ى تۆتنهام هۆتسپیر (گاریس به‌یڵ و هارى كین و هیۆنگ مین سون) وه‌ستایه‌وه و له‌چه‌ند هێرش و شووتێكى مه‌ترسیداردا رێگه‌ى نه‌دا ئه‌م سێ یاریزانه ناودارهى تۆپى پێى جیهانیی گۆڵى لێ تۆماربكه‌ن و به‌پێى وێبسایتى (sofascore) بیرانوند به‌وه‌رگرتنى 8 خاڵ بۆ ئاستى یاریكردنى، باشترین یاریزانى یانه‌كه‌ى بووه له‌م یارییه‌دا كه شه‌وى 11 له‌سه‌ر 12ى كانوونى یه‌كه‌مى 2020 ئه‌نجامدرا.

شایه‌نى باسه یانه‌ى رۆیاڵ ئه‌نتۆیرپ یه‌كه‌م وێستگه‌ى ژیانى پیشه‌گه‌ریی ئه‌م گۆڵپارێزه كورده‌یه و بۆندهكهشى بۆ ماوه‌ى 3 ساڵه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا و بژارده‌ى درێژكردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى بۆ ساڵى چواره‌م له‌سه‌ر خواستى خۆى بۆ دابین كراوه، هۆكارى دواكه‌وتنى یارى كردنیشى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و دواتر خۆئاماده‌كردن و دووچاربوونى به‌پێكان بوو له‌كاتى مه‌شقه‌كاندا.
لەم لینكەوە بینەری ڤیدیۆی یارییەكە بن:
https://player.streamkora.com/embed/SJuCMIGnOOlHq?autoplay=1&htmlplayer=1