كاروان یانه سویدییهكهى به‌جێهێشت و چاوى له‌یانه‌كانى خولى نایابه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پاش شه‌ش ساڵ یاریكردن بۆ یانه‌كه، كاروان سه‌فه‌رى هێرشبه‌رى لاوى كورد یانه‌ى ڤێسترۆس-ى سویدى به‌جێهێشت و له‌وانه‌یه وێستگه‌ى داهاتووى یانه‌یه‌كى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئاڵسڤێنسكان) بێت.

كاروان سه‌فه‌رى هێرشبه‌رى كوردى سویدى كه له‌ساڵى 2015ه‌وه یارى بۆ یانه‌ى ڤیسترۆس-ى ئه‌و وڵاته كرد و ساڵى 2019 ئاواته‌كه‌ى هاته‌دى و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى یانه‌كه‌یان له‌خولى پله یه‌كى ناوچه‌كان (ئیتان)ه‌وه گه‌یانده خولى پله یه‌كى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان) و ساڵى 2020 له‌م خوله‌شدا به‌باشى ده‌ركه‌وتن و پله‌ى حه‌وته‌میان پێ‌بڕا، دواجار ئاماده‌نه‌بوو گرێبه‌سته‌كه‌ى تازه‌بكاته‌وه و یانه‌كه‌ى به‌جێهێشت.

له‌مباره‌یه‌وه یانه‌ى ڤیسترۆس-ى سویدى به‌فه‌رمیی بڵاوى كرده‌وه كه كاروان سه‌فه‌رى هێرشبه‌ر كه ساڵى 2015 له‌یانه‌ى سكیلجیبۆ په‌یوه‌ندى به‌یانه‌كه‌یانه‌وه كرد، بۆ ساڵى 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ى درێژنهكردهوه و بڕیارى رۆیشتنیدا.

یانه‌ى ڤیسترۆس ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه كه پاش كۆتاییهاتنى ماوه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى ئه‌وان سوپاسى كاروان-ى ته‌مه‌ن 28 ساڵ ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و خزمه‌ته‌ى پێشكه‌شى كرد بهتایبتهتیش بۆ ئه‌و بردنه‌وه گرنگانه و گۆڵه جوانانه و هاوكاریكردنى و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستووه له‌كاروانى به‌رده‌وامى یاریكردنیدا.

شایه‌نى باسه كاروان سه‌فه‌رى رۆژى 30-1-1992 له‌دایكبووه و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى رۆژهه‌ڵاته و له‌شارى ڤیسترۆس-ى سوید نیشته‌جێیه و ره‌گه‌زنامه‌ى سویدى هه‌یه و له‌ژیانى یاریكردنیدا له‌وڵاتى سوید بۆ یانه‌كانى (سیریانسكا ئاى ئێف كیربوران، ڤیسترۆس ئاى كه‌ى، سكیلجیبۆ ئێس كه‌ى، ڤیسترۆس ئێس كه‌ى) یارى كردووه.

*ئامارى یاری و گۆڵ و پاسى گۆڵه‌كانى كاروان سه‌فه‌رى له‌خوله‌كانى سوید:
-ساڵانى 2011 و 2012 له‌گه‌ڵ یانه‌ى ڤیسترۆس ئاى كه‌ى: 27 یارى و 4 گۆڵ له‌خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید.
-ساڵانى 2013 و 2014 له‌گه‌ڵ یانه‌ى سكیلجیبۆ ئێس كه‌ى: 42 یارى و 29 گۆڵ و 4 پاسى گۆڵ له‌خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید.
-ساڵى 2015 له‌گه‌ڵ یانه‌ى ڤیسترۆس ئێس كه‌ى: 14 یارى و 9 گۆڵ و 3 پاسى گۆڵ له‌هه‌ردوو خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید و جامى یانه‌كانى سوید.
-ساڵى 2015 له‌گه‌ڵ یانه‌ى سكیلجیبۆ ئێس كه‌ى: 12 یارى و 6 گۆڵ و 1 پاسى گۆڵ له‌خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید.
-ساڵانى 2016 تا 2020 له‌گه‌ڵ یانه‌ى ڤیسترۆس ئێس كه‌ى: 116 یارى و 56 گۆڵ و 12 پاسى گۆڵ له‌هه‌رسێ خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید/ ئیتان و خولى پله یه‌كى سه‌رتاسه‌رى یانه‌كانى سوید/ سوپێرتان و جامى یانه‌كانى سوید.

