هەواڵ

چ سزایەک چاوەڕێی داوەرە رۆمانیەکە دەکات

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەردەوامە لەسەر لێکۆڵینەوەکانی لەڕووداوی یارییەکەی نێوان پاریس سان جێرمان و باشاک شەهیری تورکی، کەتێیدا داوەری چوارەمی یارییەکە (سێباستیان کۆلتیسکۆ) ی رۆمانی بۆ دیاریی کردنی یەکێک لەدەستەی راهێنەرانی یانەی باشاک شەهیر ووشەی (نێگرۆ) ی بەکارهێنا کەوەک ووشەیەکی رەگەزپەرستی لێکدەدرێتەوە.

ئەو یەکێتیە دەیەوێت بەپشت بەستن بەڕاپۆرتی داوەر و سەرپەرشتیاری یارییەکە و سەرجەم بەڵگە دەنگ و رەنگیەکان دۆسیەکە یەکلایی بکاتەوە، ئەوەی ڕوونە لەئێستادا ئەو وشەیەی کە داوەری چوارەم بەکاریهێناوە لەجیهاندا وەک دەربڕینێکی رەگەزپەرستانە تەماشا دەکرێت، بەڵام نێگرۆ بەزمانی رۆمانی واتە رەنگی ڕەش بەڵام لەجیهاندا بەمانای قولەڕەش دێت و ئەوەیان دیوێکی رەگەزپەرستانەی هەیە.

ئەگەر تەواوی بەڵگەکان دەریانخست سێباستیان رەگەزپەرستانە ئەو وشەیەی بەکارهێناوە سزایەک چاوەڕێی دەکات کە کەمتر نەبێت لە راگرتنی بۆ ١٠ یاریی، وە هەروەها تا کاتی یەکلایی بوونەوەی لێکۆڵینەوەکان هیچ ئەرکێکی بەڕێوەبردنی یاریی بەو داوەرە ناسپێردرێت.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close