هونەرە بەرگریەكان

ئەنتۆنی جۆشوا لە کۆبرات بۆلیڤی بردەوەو پارێزگاری لە پشتێنەکانی کێشی قورس کرد

ئەنتۆنی جۆشوای بەریتانی پارێزگاری لە سەرجەم پشتێنەکانی کێشی قورسی بۆکسێن کرد ئەمەش دوای ئەوەى توانی بە لێدانی کوشندە کۆبرات بۆلیڤ دووچاری شکست بکات.
وابڕیاربوو جۆشوا بۆ پارێزگاری کردن لە پشتێنەکانی یەکێتی نێودەوڵەتی بۆکسێن و دەستەی بۆکسێنی جیهان و رێکخراوی بۆکسێنی جیهانی لە یاریگای ویمبلی و لەبەردەم 90 هەزار هاندەر روبەڕوی کۆبرات بۆلیڤی بولگاری بێتەوە، بەڵام بەهۆی کاریگەری کۆرۆنا تەنها هەزار کەس ئامادەبوون.
رووبەڕووبوونەوەکە رکابەری بەهێزی بەخۆو بینی و لە جەولەی سێیەم جۆشوای 31 ساڵ توانی رکابەرەکەى لە زەوی بدات بەڵام بۆلیڤ هەستایەوە.
دوای چەند جەولەیەکی تر رکابەری کردن دواجار لە جەولەی نۆیەم جۆشوا لێدانێکی بەهێزی لە رکابەرەکەی داو بەهۆیەوە کەوتە سەرزەوی و نەیتوانی هەستێتەوە بەمەش داوەر سەرکەوتنی جۆشوای راگەیاند کە پارێزگاری لە پشتێنەکانی کرد