فه‌رشاد دووه‌م بردنه‌وه‌ى پڕۆ لیگى وه‌رزى نوێى بهیانهكهى به‌خشى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
فه‌رشاد ئه‌حمه‌زاده-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى یانه‌ى فولاد خوزستانى ئه‌هواز له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌یه‌كى نوێى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆلیگ)دا، سێ گۆڵ و سێ خاڵیان له‌یانه‌ى سایپا-ى تاران وه‌رگرت.

رۆژى 12ى كانوونى یه‌كه‌مى 2020 له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى شه‌شه‌مى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆ لیگ)ى وه‌رزى 2020-2021دا، له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هیدانى فولاد لهئههواز یانه‌ى فولاد خوزستانى ئه‌هواز به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكارى كورد (محه‌مه‌د زوبێر نی‌ك نه‌فس و فه‌رشاد ئه‌حمه‌د زاده) میوانداریی له‌یانه‌ى سایپا-ى تاران كرد و ئه‌نجامى كۆتایی یارییه‌كه‌شیان به سێ گۆڵى بێبه‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆی یه‌كلاكرده‌وه.

له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا یانه‌ى فولاد خوزستان به‌گۆڵێك پێشكه‌وت كه فه‌رشاد ئه‌حمه‌د زاده-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد له‌خوله‌كى 31دا تۆمارى كرد، له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا یارییه‌كه ململانێ و ركابه‌رییه‌كى به‌هێزى به‌خۆوه‌بینى و یانه‌ى سایپا-ى میوان له‌هه‌وڵى یه‌كسان كردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كه بوو، كه‌چى له‌پێنج خوله‌كى كۆتایی یارییه‌كه‌دا یاریزانانى یانه‌ى فولاد-ى خاوه‌ن یاریگا توانییان له‌دوو هه‌لدا له‌خوله‌كه‌كانى 87 و 90+1دا گۆڵه‌كانى دووه‌م و سێیه‌م بكه‌ن و دووه‌م بردنه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه و پله‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه پێشكه‌شى یانه‌كه‌یان بكه‌ن.

به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى فولاد خوزستان له‌خانه‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى پڕۆ لیگى یانه‌كانى ئێران بووه خاوه‌نى 10 خاڵ له 6 یارى (2 بردنه‌وه، 4 یه‌كسانبوون) و (8-4 گۆڵ) و فه‌رشاد ئه‌حمه‌زاده-ى ناوه‌ڕاستكارى كوردیش بووه خاوه‌نى 2 گۆڵ له 6 یارى و 540 خولهك یاری كردن و محه‌مه‌د زوبێر نی‌ك نه‌فس-ى ناوه‌ڕاستكارى كوردیش به‌هه‌مان شێوه له‌هه‌ر 6 یارى یانه‌كه‌یدا 390 خولهك یارى كردووه.
