بوكاى هێرشبه‌رى لاوى كورد یه‌كه‌م گۆڵى خولى ئه‌م وه‌رزه‌ى تۆماركرد

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات (بوكا)ى هێرشبه‌رى لاوى كوردى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆڵۆمپى و یه‌كه‌مى سوریا یه‌كه‌م گۆڵى خۆى له‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى تۆپى پێ یانه‌كانى سوریا تۆماركرد.

رۆژى 12ى كانوونى یه‌كه‌مى 2020 یانه‌ى ئه‌لوه‌حده-ى سورى به‌به‌شداریی سه‌ره‌كى هه‌ردوو یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپى و یه‌كه‌مى سوریا (یوسف محه‌مه‌د)ى به‌رگریكار و (عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات)ى هێرشبه‌ر له‌یاریگاى فه‌یحا له‌شارى دیمه‌شق و له‌میانه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى حه‌وته‌مى خولى نایابى یانه‌كانى سوریا رووبه‌ڕووى یانه‌ى حهرجهله بووه و سه‌ره‌نجامیش به‌دوو گۆڵى بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا و دوو گۆڵى سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ش یه‌كه‌میان عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات (بوكا)ى هێرشبه‌رى لاوى كوردى له‌خوله‌كى 14ى نیوه‌ى یه‌كه‌م و ئه‌ویتریان ئه‌یمه‌ن عه‌كیل له‌خوله‌كى 82ى نیوه‌ى دووه‌مدا تۆماریان كرد.

به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى ئه‌لوه‌حده-ى شارى دیمه‌شق بووه خاوه‌نى 14 خاڵ له 7 یارى (4 بردنه‌وه و 2 یه‌كسانبوون و 1 دۆڕاندن) و (12-6 گۆڵ) و (+6 گۆڵ) و گه‌یشته خانه‌ى چواره‌مى ریزبه‌ندى خولى نایابى یانه‌كانى سوریا-ى وه‌رزى 020-2021.

عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات له‌كۆى 7 یارى یانه‌ى ئه‌لوه‌حده، به‌هۆى سزادانه‌وه له 3 یارى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌ى به‌شدارى نه‌كردووه و له‌دوا 4 یاریشدا به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى 360 خولهك به‌درێسى ژماره 9 ده‌ركه‌وتووه و 1 گۆڵیشى تۆماركردووه و یوسف محه‌مه‌د-ى به‌رگریكاریش كهدرێسى ژماره 4 ده‌پۆشێت، له‌هه‌ر 7 یارى یانه‌كه‌یدا 630 خولهك به‌شدارى كردووه.

شایه‌نى باسه عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات ناسراو به (بوكا) هێرشبه‌رى لاوى كورد ته‌مه‌نى 22 ساڵه و له‌شارى حهسهكهى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و درێسى ژماره 9ى یانه‌ى وه‌حده له‌هێڵى پێشه‌وه‌دا ده‌پۆشێت و یوسف محه‌مه‌د ناسراو به (ته‌ویل) به‌رگریكارى لاوى كورد ته‌مه‌نى 21 ساڵه و له‌شارى عاموودێ-ى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و درێسى ژماره 4ى یانه‌ى وه‌حده له‌هێڵى دواوهوهدا ده‌پۆشێت و هه‌ردوو یاریزان وه‌رزى 2019-2020 نازناوى هه‌ردوو خولى جامى كۆمارى یانه‌كانى سوریا و جامى سوپه‌رى یانه‌كانى سوریا-یان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا ده‌سته‌به‌ركردووه.

