ئه‌م هه‌فته‌یه یاریزانه كورده‌كان گۆڵكهرى تیپه‌كانیان بوون

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌یارییه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى خولى نایابى فوتساڵى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (لوقمان) سێ گۆڵ و (ئالان) دوو گۆڵ و (ئۆزگور و دڵدار)یش هه‌ریه‌كه‌یان گۆڵێكیان بۆ تیپه‌كانیان تۆماركرد.
یارییه‌كانى خولى نایابى فوتساڵى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید بۆ وه‌رزى 2020-2021 درێژه‌ى هه‌یه و رۆژانى 11 تا 13-12-2020 یارییه‌كانى هه‌فته‌یه‌كى نوێى خوله‌كه (هه‌فته‌ى 13) ئه‌نجامدران و تیایدا تیپى یانه‌ى ئۆریبرۆ 5-3 له‌تیپى یانه‌ى نۆرشۆپینگ-ى برده‌وه و دڵدار كالیسكان-ى گۆڵپارێزى یانه‌ى ئۆریبرۆ سێیه‌م یارى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى به‌درێسى ژماره 1 ئه‌نجامدا و یه‌كه‌م گۆڵى خۆشى تۆماركرد.

تیپى یانه‌ى هاماربى به‌ئه‌نجامى 8-3 له‌تیپى یانه‌ى لیبیریا-ى برده‌وه و ئالان ئه‌رسڵان-ى یاریزان و كاپتنى یانه‌ى هاماربى توانى دوو گۆڵ تۆماربكات و ئۆزگور یه‌شار-ی یاریزان و گۆڵكهرى كوردیش گۆڵێكى كرد، به‌مه‌ش ئالان بووه خاوه‌نى 6 گۆڵ له 8 یارى و ئۆزگور-یش خاوه‌نى 3 گۆڵ له 6 یارى.


تیپى یانه‌ى ئه‌تله‌تیك ئیسكلستونا به‌ئه‌نجامى 11-10 له‌تیپى یانه‌ى سترینگنس-ى برده‌وه و به‌شى لوقمان موراد-ى یاریزانى لاوى كوردیش تۆماركردنى 3 گۆڵ/ هاتریك بوو، به‌مه‌ش ژماره‌ى گۆڵه‌كانى گه‌یانده 18 گۆڵ له 12 یاریدا.

پاش كۆتایی هاتنى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 13ى خوله‌كه‌ش ریزبه‌ندى تیپى یانه‌ى یاریزانه كورده‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه:
1-تیپى یانه‌ى ئه‌تله‌تیك ئیسكلستونا 13 یارى 29 خاڵ.
2-تیپى یانه‌ى هاماربى 12 یارى 28 خاڵ/ یارییه‌كى دواخراوى ماوه ئه‌نجامی بدات.
8-تیپى یانه‌ى ئۆریبرۆ 12 یارى 13 خاڵ/ یارییه‌كى دواخراوى ماوه ئه‌نجامی بدات.