شێركۆ كوردى گۆڵفزانى كورد شانبه‌شانى گه‌وره‌كان یارى ده‌كات

سه‌نگه‌ر زرار-Kurd Sport
شێركۆ كوردى گۆڵفزانى ئاماتۆرى كورد شانبه‌شانى گه‌وره‌كان بۆ یه‌كه‌مجار به‌شدارى له‌یه‌كێك له‌گرنگترین جهولهكانى یارى گۆڵف-ى ئه‌وروپا (European PGA Tournament) ده‌كات كه دووه‌م پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى سعودیه بۆ یاریزانانى پیشه‌گه‌ره.

یه‌كه‌م وێستگه‌ى یاریكردنى شێركۆ كوردى یاریزانى به‌هره‌مه‌ند و تازه‌پێگه‌یشتووى كورد له‌یارى گۆڵف بۆ ساڵى 2021 پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى سعودیه ده‌بێت كه وه‌ك یاریزانێكى ئاماتۆرى تازه‌ده‌ركه‌وتوو داوهتكراوه و له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا كه رۆژانى 4 تا 7-2-2021 له‌شارى جه‌ده-ى سعودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چه‌ندین پاڵه‌وانی جیهانى و له‌وانه سێ له پێنج یه‌كه‌مه‌كه‌ى ریزبه‌ندى جیهانى یارییه‌كه (داستن جۆنسون و فیل مكلسۆن و بریسن دیشامبو) تیایدا به‌شدارن و ۆى خه‌ڵاته‌كانى ده‌گاته 3.5 ملیۆن دۆلار.

شێركۆ كوردى كه لهكوردهكانى ئوردن-ه و ئه‌ستێره‌ى یارى گۆڵفى ئه‌و وڵاته‌یه، له‌باره‌ى به‌شدارى كردنى له‌پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى سعودیه به‌میدیاكانى وه‌رزشى ئوردنى راگه‌یاند و وتى: وه‌ك یاریزانێكى تازه‌پێگه‌یشتوو ده‌مه‌وێ ئه‌زموونى لێوه‌ربگرم و ركابه‌ریش بكه‌م، چونكه ئامانجم ته‌نها به‌شدارى كردن نییه، به‌ڵكو پێشكه‌شكردنى ئاستێكى به‌رز و به‌ده‌ستهێنانى ئهنجامیشه.

شێركۆ مو‌سا كه به(شێركۆ كوردى) ناسراوه و باوكى كوردى ئوردنه و دایكى به‌ریتانییه و ته‌مه‌نى 26 ساڵه، له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێ له‌ته‌مه‌نى 19 ساڵى ببمه یاریزانێكى پیشه‌گه‌ر و رۆژێك بێت له‌و یاریزانانه‌ى ئێستا باشتربم یان بتوانم وه‌ك ئه‌وان بم.

شایه‌نى باسه شێركۆ كوردى یاریزانى به‌هره‌مه‌ندى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى گۆڵف-ى ئوردن كه مو‌سا كوردى باوكى راهێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رى كارهكانێتى، له‌پاش پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى سعودیه، ساڵى داهاتوو به‌شدارى پاڵه‌وانێتى كراوه‌ى عومان له‌یارى گۆڵف و پاڵه‌وانێتى ئۆمیگا دیزرت كلاسیك ده‌كات و بۆ ئه‌م دوو پاڵه‌وانێتییه‌ش به‌فه‌رمیی داوه‌ت كراوه.


