هەواڵ

لێدوانی داڵەهۆی کورد دوای هەڵبژاردنی گۆڵەکەی بەجوانترینی سوید

داڵەهۆ ئیراندوست یاریزانی بەڕەچەڵەک کوردی دانیشتووی سوید دوای هەڵبژاردنی گۆڵەکەی بەجوانترینی ئەم وەرزەی سوید خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بەتۆمارکردنی وەها گۆڵێک و ئاشکرایدەکات پێی وا نەبووە ئەو گۆڵەی هێندە جوان بێت ببێتە جوانترین گۆڵی سوید بۆ ئەمساڵ.

https://youtu.be/2nScSszK8rQ

ئەو یاریزانە لێدوانێکی تایبەتی بۆ بەشی کوردی رادیۆی سوید داوە و وێڕای سوپاسمان بۆیان لێرەوە لەسەر رەزامەندی خۆیان دووبارە بڵاویدەکەینەوە، سەرەتا داڵەهۆ دەڵێت: کاتێک پەیوەندیان پێوەکردم و ووتیان جواترین گۆڵی سوید بووە زۆر خۆشحاڵ بووم، چونکە ئەوەڵین جارە گۆڵێکی ئاوا ئەکەم و خۆشتریش ئەبێ کاتێ ئەبێتە جوانترین گۆڵی سوید.

لەبەشێکی تری قسەکانی داڵەهۆ دەڵێت: هیوادارم زۆرتر ئاوا گۆڵی جوان بکەم، نا لەبەرئەوەی ببێتە جوانترین گۆڵی سوید بەڵام ببێتە جوانترین گۆڵی ئەوروپاش، وەختێ گۆڵەکەم کرد خۆشم لام سەیربوو توانیم لەوێوە گۆڵ بکەم زانیم گۆڵێکی جوان بووە، بەڵام پێم وانەبوو ببێتە جوانترین گۆڵی سوید.

هەروەها کوڕە کوردەکە باس لەوەدەکات کە دوای یارییەکە زۆر پەیوەندی پێوەکراوە و باسیان لەجوانی گۆڵەکەی کردووە و لەوکاتەوە تێگەیشتووە کە گۆڵێکی زۆر نایاب و ناوازەی کردووە.

تەواوی لێدوانی داڵەهۆ ئیراندوست بەدەنگی خۆی ببیستە:

په‌یوه‌ندی دار

Close