هەواڵ

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ باشترین پێکهاتەى مێژووی راگەیاند


گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ باشترین پێکهاتەى مێژووی تۆپی پێی راگەیاند کە چەندین ئەستێرەی دیار لەخۆدەگرێت.
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی ساڵانە باشترین یاریزانی جیهان دیاری دەکات و خەڵاتی بالۆن دۆری پێدەبەخشێت بەڵام ئەمساڵ گۆڤارەکە وەکو خۆی رایگەیاند بەهۆی هەڵوەشاندنەوەى چەند خولێک و نەمانی دادپەروەی لە دیاریکردنی باشترین یاریزان بڕیاری دا خەڵاتی بالۆن دۆر نەبەخشێت.
لەبری ئەو خەڵاتەش گۆڤارەکە رایگەیاند باشترین پێکهاتەى مێژووی تۆپی پێ دیاری دەکات بۆ ئەو مەبەستەش لە هەر شوێنێکی یاریکردن ناوی چەندین ئەستێرەی راگەیاند و 140 رۆژنامەنووسیش لەسەرتاسەری جیهان دەنگیاندا بۆ دیاریکردنی باشترین پێکهاتەى مێژووی تۆپی پێ.
بەپێی ئەنجامی دەنگدانیش پێکهاتەى مێژووی تۆپی پێ بەشێوەی 3-4-3یەو لیڤ یاشینی گۆڵپارێزی پێشووی یەکێتی سۆڤیەتیش بە باشترین گۆڵپارێز دیاریکراوە.
لە هێڵی بەرگریش ناوی کافۆی بەرازیلی و بیکنباوەری ئەڵمانی و پاولۆ مالدینی هاتووە.
هێڵی ناوەندیش کە لە 4 یاریزان پێکهاتووەو هەریەک لە لۆتار ماتیۆسی ئەڵمانی و چاڤی هێرنادێزی ئیسپانی و دیگۆ مارادۆنای ئەرژەنتینی و پێلێی بەرازیلی هاتوون.
هێڵی هێرشبەریش پێکهاتووە لە رۆناڵدۆ دیاردەو کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی.
بەمەش پێکهاتەکە لە 3 یاریزانی بەرازیلی و 2 یاریزانی ئەڵمانی و 2 یاریزانی ئەرژەنتینی و یاریزانێکی هەڵبژاردەکانی یەکێتی سۆڤیەت و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و پرتوگال پێکهاتووە.


گۆڤارەکە پێکهاتەى دووەمیشی دیاریکردوە کە جیانلویجی بۆفۆن گۆڵپارێزە و لە هێڵی بەرگریش هەریەک لە رۆبەرتۆ کارلۆس و فرانکۆ باریزی و کارلۆس ئەلبێرتۆ هاتوون.
لە هێڵی ناوەندیش زیدان و پێرلۆ و فرانک رایکارد و دی ستیفانۆ ناویان هاتووە.
هەریەک لە گارنیشیا و یۆهان کرۆیف و رۆناڵدینهۆ هێڵی هێرشبەری پێکدەهێنن


لە پێکهاتەى سێیەمیشدا مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزەو هەریەک لە فیلیپ لام و سێرجیۆ رامۆس و پۆل برایتنەر هێڵی بەرگری پێکدەهێنن.
هێڵی ناوەندیش پێکهاتووە لە میشێل پلاتینی و یۆهان نیسکێنز و دیدی و ئەندرێس ئینێستا.
هێڵی هێرشبەریش لە تێری هێنری و ڤان باستن و جۆرج بێست پێکهاتووە.

راپۆرت/ سەنگەر خۆشەوی

په‌یوه‌ندی دار

Close