ئاكۆ وه‌ك یه‌كه‌م راهێنه‌رى كورد به‌شدارى لهڤۆلیبال چامپیۆنس لیگى ئه‌وروپادا كرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ئاكۆ كه‌ریمى راهێنه‌رى لاوى كورد و شارى مه‌هاباد-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ئه‌ڵمانیا وه‌ك یه‌كه‌م راهێنه‌رى یارى باله له‌مێژووى كوردستان و ئێران له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كى سلۆڤینیا-ى به‌شدارى لهڤۆلیبال چامپیۆنس لیگدا كرد.

پاش ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ له‌شارى لیوبلیانا-ى سلۆڤینیا وه‌ك یاریده‌ده‌رى دووه‌مى راهێنه‌ر و وه‌رگێڕ په‌یوه‌ندى به یانه‌ى ئه‌ى سى ئێچ ڤۆلى لیوبلیانا (ACH Volley Ljubljana)ى سلۆڤینیایی كرد، ئاكۆ كه‌ریمى كوڕى مامۆستا تاهیر كه‌ریمى یاریزانى دێرین و گه‌وره راهێنه‌رى شارى مه‌هاباد، بووه یه‌كه‌م راهێنه‌رى كورد له‌گه‌ڵ یانه‌ى ناوبراودا به‌شدارى له‌خولى باله‌ى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا (CEV Champions League)دا بكات.

یانه‌كه‌ى ئاكۆ كه‌ریمى (ئه‌ى سى ئێچ ڤۆلى لیوبلیانا ) رۆژانى 8 تا 10-12-2020 له‌شارى به‌رلین-ى ئه‌ڵمانیا و له‌هۆڵى ماكس شمیلینگ و له‌گروپى سێیه‌مى یانه‌كاندا شانبه‌شانى یانه‌كانى زینیت كازان-ى روسیا و به‌رلین رایسكلینگ/ ئه‌ڵمانیا و یاسترزیبسكى/ پۆڵه‌ندا یاریكرد و له‌م قۆناغه‌دا 3 یارى ئه‌نجامدا و 1 یارى برده‌وه و 2 یارى دۆڕاند و پله‌ى سێیه‌مى گرت و وابڕیاره رۆژانى 9 تا 11-2-2021 له‌قۆناغى دووه‌مى یارییه‌كاندا له‌هۆڵى سانت پرسبۆرگ كازان له‌شارى كازانى روسیا جارێكى تر رووبه‌ڕووى یانه‌كانى گروپه‌كه‌ى ببێته‌وه.

له‌مباره‌یه‌وه ئاكۆ كه‌ریمى ته‌مه‌ن 29 ساڵ و راهێنه‌رى لاوى كورد تایبه‌ت بۆ (كورد سپۆرت) وتى: یانه‌ى ئه‌ى سى ئێچ ڤۆلى لیوبلیانا یه‌كێكه له‌یانه دیاره‌كانى سلۆڤینیا و ئه‌وروپا و مێژوویه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه و جێى شانازییه كه وه‌ك راهێنه‌رێكى كورد و هه‌روه‌ها ئێرانیش لهڤۆلیبال چامپیۆنس لیگى ئه‌وروپادا به‌شدارى بكه‌م، یانه‌كه‌مان له‌كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌م له‌شارى به‌رلین ركابه‌رییه‌كى باشى كرد و پله‌ى سێیه‌مى گرت، ئومێد ده‌كه‌م له‌كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مدا بتوانێت باشتردهربكهوێ و به‌یه‌كه‌م یان دووه‌مى گروپه‌كه بگاته قۆناغى داهاتووى خوله‌كه.

*ئاكۆ كه‌ریمى كێیه؟
-ناوى ته‌واو: ئاكۆ تاهیر جه‌عفه‌ر كه‌ریمى.
-به (ئاكۆ كه‌ریمى) ناسراوه.
-ساڵڕۆژى له‌دایكبوون: 10-7-1991.
-شوێنى له‌دایكبوون: شارى مه‌هاباد-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
-خوێندكارى دكتۆرایه له‌ئه‌ندازیارى میكانیكی/ زانكۆى لیوبلیانا (LJU)ى سلۆڤینیا.

