گۆڵپارێزه كورده‌كه لهنازناوى ئه‌ستێره‌ى هه‌فته نزیكه

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
گۆڵپارێزه پیشهگهرهكهى كورد و خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌لژیكا (جوپیلێر پڕۆ لیگ) لهنازناوى باشترین یاریزانى هه‌فته (ئه‌ستێره‌ى هه‌فته) نزیكه.

له‌نێو 10 یاریزانه‌كه‌ى راپرسیی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى وێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیادا كه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 16-12-2020 له‌ڕێگه‌ى ئۆنلاین لهوێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا ده‌نگدان ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژى 19-12-2020 به‌رده‌وام ده‌بێت، عه‌لیڕه‌زا بیرانوند-ى گۆڵپارێزى كوردى (له‌ك)ى یانه‌ى رۆیاڵ ئهنتویرپ-ى به‌لژیكا و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران یه‌كێكه له‌پاڵێوراوان بۆ بردنه‌وه‌ى ركابه‌ریی نازناوى (ئه‌ستێره‌ى هه‌فته) بۆ باشترین یاریزانى ئاسیاى نێو خوله‌كانى تۆپى پێى ناوخۆیی یانه‌كانى ئه‌وروپا و جیهان و تائێستاش له‌پێشه‌وه‌ى یاریزانه‌كانى تر دایه.

لهڕاپرسییهكهى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیادا 10 یاریزانى پیشه‌گه‌ر له 5 وڵاتى جیاواز ركابه‌ریى له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاته‌كه ده‌كه‌ن كه پێكهاتوون له‌م یاریزانانه و رۆژانى 9 تا 12-12-2020 وه‌ك یاریزانى ئاسیایی له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان له‌خوله‌كانى ناوخۆیی ئه‌وروپادا به‌ئاستێكى به‌رز ده‌ركه‌وتوون:
1-عه‌لیڕه‌زا بیرانوند/ ئێران له‌یانه‌ى رۆیاڵ ئهنتویرپ.
2-مه‌هدى تارمى/ ئێران له‌یانه‌ى پۆرتۆ.
3-سه‌ردار ئه‌زموون/ ئێران له‌یانه‌ى زینت سان پترسبۆرگ.
4-كه‌ریم ئه‌نسارى فه‌رد/ ئێران له‌یانه‌ى ئا‌یك ئه‌سینا.
5-ساكى كوماگاى/ ژاپۆن لهتیمى خانمانى یانه‌ى لیۆن.
6-ئیمیلى ڤان ئیگمۆند/ ئوسترالیا لهتیمى خانمانى یانه‌ى وێستهام یۆنایتد.
7-سون هیونگ مین/ كۆریاى باشوور له‌یانه‌ى تۆتنهام هۆتسپیر.
8-جیۆنگ وى یۆنگ/ كۆریاى باشوور له‌یانه‌ى فرایبۆرگ.
9-لى جاى یۆنگ/ كۆریاى باشوور له‌یانه‌ى هۆڵشتاین كیل.
10-مو‌سا ئهلنهعمرى/ ئوردن له‌یانه‌ى ئۆد هێڤێرلى لۆڤن.

- عه‌لیڕه‌زا بیرانوند:
عه‌لیڕه‌زا-ى ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌یارى نێوان یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى تۆتنهام هۆستپیر له‌خولى ئه‌وروپا بۆ یانه‌كان/ ئه‌وروپا لیگ كه به‌ئه‌نجامى 0-2 دۆڕان، 90 خولهك یاریكرد و 7 شووتى مه‌ترسیدارى دوورخسته‌وه و له‌یارییه‌كى تر‌ى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى بروچ (كلوپ بروچ) له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌لژیكا كه هه‌ر به‌ئه‌نجامى 0-2 دۆڕان، 90 خولهك ده‌ركه‌وت و 4 شووتى گه‌ڕانده‌وه و به‌ڕێژه‌ى 90% پاسه‌كانى به‌دروستى داوه.
ده‌توانن له‌م لینكه‌وه ده‌نگ به (عه‌لیڕه‌زا بیرانوند)ى گۆڵپارێزى كورد بده‌ن: