كچانى عاموودێ یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ى خولى ئه‌م وه‌رزه‌یان به‌ده‌ستهێنا

سه‌نگه‌ر زرار-Kurd Sport
تیپى كچانى یانه‌ى عاموودێ پاڵه‌وانى خولى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوریا-ى وه‌رزى رابردوو، یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ى له‌وه‌رزى نوێى خوله‌كه‌دا ده‌سته‌به‌ركرد.
پاش دوو یه‌كسانبوون و دۆڕاندنێك له‌دووه‌مین خولى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوریا-ى وه‌رزى 2020-2021دا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16-12-2020 ، تیپى كچانى یانه‌ى عاموودێ له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى چواره‌مى خوله‌كه‌دا له‌یاریگاى فه‌یحا له‌شارى دیمه‌شق بووه میوانى تیپى كچانى یانه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى و سه‌ره‌نجامیش توانى 2-1 براوه‌بێت و به‌یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ى خوله‌كه شادبێت.
گۆڵه‌كانى تیپى كچانى یانه‌ى عاموودێ هه‌ردوو كچه ناوه‌ڕاستكارى تیپه‌كه (مه‌نال حاجى و میرهند ده‌هام) له‌خوله‌كه‌كانى 13ى نیوه‌ى یه‌كه‌م و 75ى نیوه‌ى دووه‌مدا تۆماریان كرد و قه‌ره‌بووى شكسته‌كه‌ى هه‌فته‌ى سێیه‌مى خوله‌كه‌یان به تیپى كچانى یانه‌ى شورته‌ى حه‌مات كرده‌وه.

سه‌ره‌ڕاى ئه‌م بردنه‌وه‌یه تیپى كچانى یانه‌ى عاموودێ هه‌ر له‌خانه‌ى حه‌وته‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌دا مانه‌وه به 5 خاڵ له 4 یارى (1 بردنه‌وه، 2 یه‌كسانبوون، 1 دۆڕاندن) و 6 گۆڵى كردووه و 6 گۆڵیشى لێكراوه، به‌ڵام یارى تیپه‌كانى ریزبه‌ندى پێشه‌وه‌ى خوله‌كه كه‌متر كردووه كه ئه‌وان هه‌یه‌كه 6 تا 7 یارییان ئه‌نجامداوه.
*ریزبه‌ندى تیپه‌كانى خوله‌كه:
1-مهحافهزهى حه‌مس 6 یارى، 18 خاڵ.
2-شورته‌ى حه‌مات 7 یارى 16 خاڵ.
3-جه‌رمانا 7 یارى 14 خاڵ.
4-خاپوور 3 یارى 7 خاڵ.
5-عه‌ره‌بى 7 یارى 7 خاڵ.
6-وه‌حده 6 یارى 7 خاڵ.
7-عاموودێ 4 یارى 5 خاڵ.
8-عومال سوه‌یدا 7 یارى 1 خاڵ.
9-فه‌یروزه 6 یارى 1 خاڵ.

شایه‌نى باسه جگه له‌تیپى كچانى یانه‌ى عاموودێ، تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور-یش له‌خوله‌كه‌دا به‌شداره و به 2 بردنه‌وه و 1 یه‌كسانبوون و 7 خاڵ له 3 یاریدا له‌پله‌ى چواره‌مى خوله‌كه دایه.