سێیه‌م یارى و گۆڵى هێرشبه‌ره كورده‌كه له‌جامى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ئێرین دێردیوك-ى هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموونى كورد و هاوڕێكانى یانه‌كه‌یان گه‌یانده یارى كۆتایی خولى تۆپى پێى جامى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16-12-2020 له‌یارییه‌كانى قۆناغى پێش كۆتایی خولى تۆپى پێى جامى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان، یانه‌ى پاختاكۆر بووه میوانى یانه‌ى كۆكاند 1912 و سه‌ره‌نجامیش به سێ گۆڵى بێبه‌رامبه‌ر لێى برده‌وه و وه‌ك یه‌كه‌م لایه‌ن خۆى گه‌یانده یارى كۆتایی.

ئێرین دێردیوك-ى هێرشبه‌رى كورد له‌خوله‌كى 75 به‌شدارى له‌یارییه‌كه‌دا كرد كه یانه‌كه‌ى (پاختاكۆر) به‌دوو گۆڵى سێرجیڤ و خامداموڤ له‌پێشه‌وه‌بوو، ئه‌میش له‌خوله‌كى 90+4دا توانى گۆڵى سێیه‌مى یانه‌كه‌ى و هه‌روه‌ها سێیه‌م گۆڵى خۆشى له‌جامى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان تۆماربكات.

ئێرین-ى هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموونى كورد كه ته‌مه‌نى 32 ساڵه و له‌یانه‌ى پاختاكور ژماره درێسى 77 ده‌پۆشێت، پاش ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى پاختاكۆر نازناوى خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان (سوپه‌ر لیگ)ى به‌ده‌ستهێنا، نزیكه له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا به‌دووه‌م نازناو بگات.

شایه‌نى باسه ئێرین دێردیوك به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى عه‌له‌وییه و خه‌ڵكى شارى دێرسیم-ى باكوورى كوردستانه و ساڵى 1988 له‌شارى بازل-ى وڵاتى سویسرا له‌دایكبووه، له‌یه‌كه‌م وه‌رزى یاریكردنیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ى پاختاكۆر له‌سوپه‌ر لیگى ساڵى 2020ى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان جگه له‌وه‌ى بوونه پاڵه‌وانى خوله‌كه له 22 یاریدا 9 گۆڵى تۆمار كرد و له‌جامى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان-یش له‌كۆى 3 یاریدا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى 73 خولهك به‌شێوه‌ى یه‌ده‌گ ده‌ركه‌وتووه و 3 گۆڵیشى تۆماركردووه.

