ئۆزگور و ئالان سێ گۆڵیان له دڵدار كرد و تیمه‌كه‌یان برده پله‌ى یه‌كه‌مى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌دوا یاری هه‌فته‌ى 13ى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى فوتساڵى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (ئۆزگور و ئالان) یاریزانانى تیمى یانه‌ى هاماربى سێ گۆڵیان له (دڵدار)ى گۆڵپارێزى تیمى یانه‌ى ئۆریبرۆ كرد و سێ گۆڵ و سێ خاڵى تریان بۆ تیمه‌كه‌یان كۆكرده‌وه.

رۆژى 16-12-2020 له‌دوایین یارى هه‌فته‌ى 13ى خولى نایابى فوتساڵى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید بۆ وه‌رزى 2020-2021، له‌هۆڵى ئێریكسدالس له‌شارى ستۆكهۆڵم-ى پایته‌ختى سوید تیمى فوتساڵى یانه‌ى هاماربى ئه‌وشاره لهمیوانداریكردنى تیمى فوتساڵى یانه‌ى ئۆریبرۆ سه‌ركه‌وتووبوو كاتێك به سێ گۆڵى بێبه‌رامبه‌ر لێى برده‌وه و گۆڵه‌كانیش به‌واژووى هه‌ردوو یاریزانى كورد ئۆزگور یه‌شار و ئالان ئه‌رسڵان بوو.

له‌خوله‌كه‌كانى 18 و 33دا ئۆزگور یه‌شار دوو گۆڵ و له‌خوله‌كى 36دا ئالان ئه‌رسڵان-ى كاپتنى تیمه‌كه گۆڵه‌كه‌ى تر‌ى كرد و ده‌یه‌م بردنه‌وه‌یان پێشكه‌شى تیمى فوتساڵى یانه‌ى هاماربى پاڵه‌وانى خولى وه‌رزى پێشوو 2019-2020 كرد و پله‌ى یه‌كه‌مى خولى ئه‌م وه‌رزه‌شیان پێبه‌خشى به 31 خاڵ له 13 یارى (10 بردنه‌وه، 1 یه‌كسانبوون، 2 دۆڕاندن) و 59 گۆڵیان كردووه و 38 گۆڵیان لێكراوه و 21 گۆڵى زیاده‌یان هه‌یه.

شایه‌نى باسه پاش تۆماركردنى ئه‌د دوو گۆڵه، ئۆزگور یه‌شار-ی گۆڵكهرى كوردی تیمى فوتساڵى یانه‌ى هاماربى بووه خاوه‌نى 7 یارى و 5 گۆڵ و ئالان ئه‌رسڵان-ى كاپتنی تیمه‌كه‌ش بووه خاوه‌نى 7 گۆڵ له 9 یاریدا.
