كچانى خاپوور له‌دیمه‌شق شكستیان بهكچانى ئه‌لوه‌حده هێنا

سه‌نگه‌ر زرار-Kurd Sport
تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور-ى كوردان له‌یارییه‌كى تر‌ى خولى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوریا-ى وه‌رزى نوێ، له‌نێو دیمه‌شق شكستیان بهكچانى یانه‌ى ئه‌لوه‌حده-ى ئه‌و شاره هێنا و سێیه‌م بردنه‌وه‌شیان له‌خوله‌كه‌دا تۆماركرد.

یارییه‌كانى دووه‌مین خولى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوریا-ى وه‌رزى 2020-2021 درێژه‌ى هه‌یه و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17-12-2020، تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى چواره‌مى خوله‌كه‌دا له‌یاریگاى فه‌یحا له‌شارى دیمه‌شق بووه میوانى تیپى كچانى یانه‌ى ئه‌لوه‌حده-ى دیمه‌شق و یارییه‌كه‌شیان بهگۆڵێكى بێوه‌ڵام له‌یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا برده‌وه.

تاكه گۆڵه‌كه‌ى تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور كچه هێرشبه‌رى تیپه‌كه (ئایه محه‌مه‌د) به‌دره‌نگه‌وه له‌خوله‌كه‌كانى كۆتایی یارییه‌كه له‌ئه‌نجامى تۆپێكى جێگیر به‌لێدانى راسته‌وخۆ تۆمارى كرد و سێیه‌م بردنه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌ى پێشكه‌شى یانه‌كه‌ى كرد.

*پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور بۆ ئه‌م یارییه پێكهاتبوون له: ئالین عه‌لى، گۆڵستان عومه‌ر، ره‌هف حسێن، عهمشهت محه‌مه‌د، ئه‌ڤین حه‌سه‌ن، ره‌شا ره‌مه‌زان، ئاهین محه‌مه‌د، فریال ئه‌حمه‌د، سه‌میره دیبۆ، ئایه محه‌مه‌د، لاڤه عوسمان.

به‌م بردنه‌وه به‌نرخه‌ش تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور هه‌ر له‌پله‌ى چواره‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌دا مانه‌وه، به‌ڵام بارودۆخى خۆیان باشتر كرد به 10 خاڵ له 4 یارى (3 بردنه‌وه، 1 یه‌كسانبوون) و 8 گۆڵى كردووه و 3 گۆڵیشى لێكراوه و 5 گۆڵى زیاده‌ى هه‌یه، به‌ڵام هێشتا 3 یارى تر‌ى لهتیپهكانى سه‌رووى خۆى كه‌متر كردووه كه خاوه‌ن پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى 6 یارى و خاوه‌ن پله‌كانى دووه‌م و سێیه‌م هه‌ریه‌كه‌یان 7 یارییان ئه‌نجامداوه.

*ریزبه‌ندى تیپه‌كانى خوله‌كه:
1-مهحافهزهى حومس 6 یارى، 18 خاڵ.
2-شورته‌ى حه‌ما 7 یارى، 16 خاڵ.
3-جه‌رمانا 7 یارى، 14 خاڵ.
4-خاپوور 4 یارى، 10 خاڵ.
5-ئه‌لعه‌ره‌بى 7 یارى، 7 خاڵ.
6-ئه‌لوه‌حده 7 یارى، 7 خاڵ.
7-عاموودێ 4 یارى، 5 خاڵ.
8-عومال ئهلسوهیدا 7 یارى، 1 خاڵ.
9-فه‌یروزه 6 یارى، 1 خاڵ.