ژیانی ئەستێرەكان

⁦ناوی (محمد علی رشوان)تان بیستوە…؟⁦

⁦ناوی (محمد علی رشوان)تان بیستوە…؟⁦
«رشوان» یاریزانێکی جۆدۆی میسری بوو
-چەندەها پاڵەوانی بەدەست هێنا ، -وەک پاڵەوانێکی ئەفریقا ناسرا ، -بەڵام «رشوان» نەبووە جێی باس و خواسی میسرییەکان هەتا ساڵی ۱۹۸٤ کاتی ئۆڵۆمپیادی لۆس ئەنجلوس ،
-«رشوان» یاری لەدوای یاری بردەوە ،
-خەڵکی میسر چاوەڕوانی بردنەوەی مەدالیای ئۆڵۆمپی بوون ، (ئاڵتون یان زیوو) ،
-یاریەکانی کۆتا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە ڕاستەوخۆ پەخشکرا ،
-گەلی میسریش چاودێریان دەکرد تا مەدالیای ئاڵتونی بەرێتەوە ، -لەگەڵ ئەوەی بەرامبەرەکەی پاڵەوانی ناوداری یابانی ترسناک(یاماشتا) بوو ،
-لە سەرەتای یارییەکەوە چاودێران هەستیان بەشتێکی نامۆ کرد ، -«رشوان» لەو پاڵەوانیەدا لەگەڵ بەرامبەرەکەی نەیدەدا لە لاقی ،
-ئەمەش شتێکی سەیر بوو لە یاری جۆدۆدا خاڵی زۆری لەدەستدا ، -ڕاهێنەرەکەی «رشوان» هاواری دەکرد و دەیووت :
بدە لە قاچی ڕاستی بدە لە قاچی چەپی ،
-بەڵام «رشوان» نەیدەکرد ،
-بەڵکو هەوڵی نەدا خاڵێکیش بەو شێوەیە بەدەست بێنێ ،
-یابانییەکە مەدالیا ئاڵتونییەکەی بردەوەو ،
-«رشوان»یش مەدالیای زیووی ، -جەماوەر خەمبار بوون ، تێنەگەیشتن بۆ «رشوان» بەهێزتر یاری نەکردو ڕێنموونی ڕاهێنەرەکەی گوێ پێنەدا ،
کە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەسرا ،
⁦ڕۆژنامەوانێکی بیانی پرسیاری لە «ڕشوان» کرد :
بۆ ڕێنماییەکانی ڕاهێنەرەکەت جێ بەجێ نەکرد؟
⁦«محمد رشوان» ووتی هەواڵم هەبوو کە ئەو پاڵەوانە یابانییە بەستەرەی ناوەوەی قاچی چەپی بڕابوو ، هەر لێدانێکی بەهێز لێی ڕەنگە تەواو لەناوی بەرێت ،
-ئەو وەک پاڵەوانێک نمایندەی ووڵاتەکەی دەکرد ،
لە پێناو ووڵاتەکەیدا ئەوەی شاردبوەوە ،
ڕۆژنامەوان گوتی: بەڵام ئەوە بۆ تۆ دەرفەتێکی گەورە بوو بیبەیتەوە ، دەبوو ئەو دەرفەتەت بقۆستایەتەوەو مەدالیا🏆 ئاڵتونییەکەت بەدەست بهێنایە بۆ ووڵاتەکەت؟
«محمد رشوان» ووتی:
” دینەکەم رێگام پێنادات لە شکاوی کەسێکی پێکراو بدەم و داهاتووی لەناوبەرم لە پێناو مەدالیایەکدا”
هەمووان کەوتنە چەپڵەڕێزان بۆ ئەم پاڵەوانە ئەسکەندەریە ،
دوای ئەوە(یۆنسکۆ) لە بەرامبەر ئەو ڕەوشتە بەرزە ڕێزی لێناو وەک پاڵەوانێکی وەرزشی خاوەن جوانترین ڕەووشت لە جیهاندا هەڵبژێررا ،
لێژنەی ڕێکخراوی (یۆنسکۆ) مەدالیایەکی ئاڵتونی فەخری پێبەخشی و ناوبانگی بە جیهاندا بڵاوبوویەوە ،لە سەردانێکی «ڕشوان»دا بۆ یابان ، یابانییەکان وەک پاڵەوانێک ڕێزیان🏅 لێناو پێشوازیان لێکرد .بەهۆی ئەم هەڵوێستەی «رشوان»ەوە خەڵکی کەوتنە پرسیاکردن لەو ئاینە کە فەرمان دەکات بەو ڕەووشتە بەرزە .
بڵاوکراوەکان وتیان: زیاتر لە پەنجا هەزارکەس لە جیهاندا موسڵمان بوونی خۆیان ڕاگەیاند ،
-لەناو ئەو موسڵمانانەدا (ریکۆ) ی کچە گەنج و شاجوانی یابانی کە عاشقی ڕەوشتی بەرزی «ڕشوان» بوو پێکەوە هاوسەرگیریان کردو سێ منداڵیان بوو بە ناوی: (علی وعومەر و عەلیاء) ،
ئێستە لە ئەسکەندەریە پێکەوە دەژین ،
دواتر «ڕشوان» بوویە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی و ئەندامی یەکێتی جیهانی بۆ یاری و پیاوی دەوڵەمەندی ئەسکەندەریە .
ئەگەر «رشوان»مەدالیا🏅 ئاڵتونیەکەی بەهێزی بازوو ببردایەتەوە ، نیوەی ئەوەی دەست نەدەکەووت لە ڕێزو خۆشەویستی کە بەهێزی ڕەوشتی جوان و بەرز بەدەستی هێنا..!

سەرچاوە/ڕۆژنامەی عەینی ئیماراتی

سەرچاوە/ڕۆژنامەی عەینی ئیماراتی

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close