هەواڵ

سەڵاح چوونی بۆ ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا بەدوور نازانێت

محەمەد سەڵاح ئەستێرەی تۆپی پێی میسڕ و یانەی لیڤەرپوڵ لەنوێترین لێدوانیدا هەڵایەکی گەورەی نایەوە بەوەی بەدووری نازانێت لەداهاتوودا رووبکاتە یەکێک لەیانەکانی بارسێلۆنا یاخود ریاڵ مەدرید، هەروەها نیگەرانی خۆی لەبارەی دوا یاریی یانەکەی لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەربڕی کەنەکراوەتە کاپتن.

لەکاتێکدا یانەی لیڤەرپوڵ لەجەنگدایە بۆ پاراستنی نازناوی وەرزی رابردووی پرێمیەر لیگ و بەدەسهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دوای ئەوەی ساڵی پێشتر بەدەستیهێنا، بەڵام سەڵاح بەلێدوانەکەی هاندەرانی یانەکەی تووشی شۆککرد.

سەڵاح لەوەڵامی ئەوەی ئایا لەداهاتوودا روودەکاتە یەکێک لەیانەکانی ریاڵ مەدرید یاخود بارسێلۆنا ووتی: من هیچ ئەوە بەدوور نازانم و بابەتێکی کراوەیە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەدەستی یانەکەمدایە و ئەوە بۆ خۆیان جێدەهێڵم.

لەدواین یاریی لیڤەرپوڵ لەقۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەهۆی یاریی نەکردنی جۆردان هێندرسن و جەیمس میلنەر شارەی کاپتنی درایە ئەلێکساندەر ئارنۆڵد ئەوەش نیگەرانی لای سەڵاح دروستکرد و پێی وابوو ئەو شایەنی ئەوەبوو کاپتنی یانەکە بێت لەو یارییەدا، لەو بارەیەوە ووتی: حەزمدەکرد من کاپتن بوومایە، بەڵام راهێنەری بڕیاری لەسەر ئەوە داوە و منیش رێزی دەگرم.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close