یاریزانه كورده تاقاناكهى خولى ژاپۆن یه‌كه‌م گۆڵى خۆى تۆماركرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
لهدوایارى یانه‌كه‌یدا له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ژاپۆن، یاریزانه كورده تاقاناكهى ئه‌و خوله یه‌كه‌م گۆڵى خۆى تۆماركرد و بردنهوهشى بهیانهكهى به‌خشى.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19-12-2020 ته‌واوى یارییه‌كانى دوا هه‌فته/ هه‌فته‌ى 34 و كۆتایی قۆناغى دووه‌می خولى تۆپى پێى پله یه‌كى یانه‌كانى ژاپۆن بۆ ساڵى 2020 ئه‌نجامدران و تیایدا یانه‌ى تۆكیۆ (ئێف سى تۆكیۆ)ى ژاپۆنى به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى جوان عومه‌رى به‌رگریكارى به‌ئه‌زموون و نێوده‌وڵه‌تى كورد له‌سه‌ر یاریگاى (ئاجینۆمۆتۆ) له‌شارى تۆكیۆ میوانداریی له‌یانه‌ى ڤیسێل كوبه كرد و سه‌ره‌نجامى یارییه‌كى به‌هێزیش به‌تاكه گۆڵێكى به‌رگریكاره كورده‌كه‌ى ئه‌نجامى كۆتایی له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى یه‌كلاكرده‌وه و بردنه‌وه‌ى ژماره 17ى له‌خوله‌كه‌دا ده‌سته‌به‌ركرد و به 57 خاڵ له 34 یارى له‌پله‌ى شه‌شه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌دا مایه‌وه.

له‌یارییه‌كه‌دا جوان عومه‌رى به‌رگریكارى كوردى ئه‌ڵمانیا و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى لوبنان كه ته‌مه‌نى 32 ساڵه و درێسى ژماره 32ى یانه‌ى تۆكیۆ ده‌پۆشێت، به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى و به‌ئاستێكى به‌رز له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كه‌ى پێشووى (ڤیسێل كوبه) ده‌ركه‌وت و له‌خوله‌كى 85دا له‌ئه‌نجامى تۆپێكى جێگیر توانى به‌سه‌ر تاكه گۆڵى یانه‌كه‌ى و یه‌كه‌م گۆڵى خۆشى له‌خولى پله یه‌كى یانه‌كانى ژاپۆنى ساڵى 2020 تۆماربكات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌نجامدانى 12 یارى و 879 خولهك یاریكردن.

شایه‌نى باسه جوان عومه‌رى بۆندى تا هاوینى ساڵى 2021 له‌گه‌ڵ یانه‌ى تۆكیۆ هه‌یه و پێشووتر هه‌ر له‌م خولى یانه‌كانى ژاپۆن-دا بۆ یانه‌كانى ساگان تۆسو و ڤیسێل كوبه یارى كردووه.


*ته‌واوى ئامارى یارى گۆڵ و خوله‌كى یاریكردنى جوان له‌گه‌ڵ یانه‌كانى ژاپۆن:
-ساڵى 2018 یانه‌ى ساگان تۆسو : 11 یارى و 1 گۆڵ و 990 خولهك یاریكردن له‌خولى پله یه‌كى یانه‌كانى ژاپۆن و 1 یارى و 90 خولهك یاریكردن له‌جامى ئیمپراتۆرى ژاپۆن.
-ساڵى 2019 یانه‌ى ڤیسێل كوبه: 4 یارى و 1 گۆڵ و 338 خولهك یاریكردن له‌خولى پله یه‌كى یانه‌كانى ژاپۆن و 2 یارى و 180 خولهك یاریكردن له‌جامى ئیمپراتۆرى ژاپۆن.
-ساڵى 2020 یانه‌ى تۆكیۆ: 12 یارى و 1 گۆڵ و 879 خولهك یاریكردن له‌خولى پله یه‌كى یانه‌كانى ژاپۆن و 6 یارى و 451 خولهك یاریكردن له‌خولى جامى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا.
