ناوه‌ڕاستكاره بهئهزموونهكهى كورد له‌خولى ئیندۆنیسیا ده‌مێنێته‌وه

سه‌نگه‌ر زرار
تایبه‌ت به kurdsport
ناوه‌ڕاستكاره نێوده‌وڵه‌تى و بهئهزموونهكهى كورد له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئیندۆنیسیا به‌رده‌وام ده‌بێت.

بۆندى بڕوا نورى ناوه‌ڕاستكارى پیشه‌گه‌رى كورد كه گرانترین بۆندى نێو یاریزانانى یانه‌ى بالى یۆنایتد و خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئیندۆنیسیا بوو له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا كۆتایی پێدێت و سه‌ره‌ڕاى ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى كه یانه‌ى ناوبراو پاش كۆتاییهاتنى ماوه‌ى بۆنده‌كه‌ى كه تا رۆژى 31-12-2020 ده‌ستبه‌ردارى ده‌بێت، به‌ڵام خۆى له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ كورد سپۆرت مانه‌وه‌ى خۆى دووپات ده‌كاته‌وه.

كورد سپۆرت لهكاپتن بڕوا نورى یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كورد و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراقی پرسى، ئایا له‌یانه‌ى بالى یۆنایتد ده‌مێننه‌وه یان روو لهیانهیهكى تر ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت یانه‌ى دیوانییه له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق؟، یاریزانى ناوبراو زۆر به‌ڕاشكاوى ده‌نگۆى ده‌ستبه‌رداربوونى له‌لایه‌ن یانه‌كه‌ى و یاریكردنى له‌خولى عێراقی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ئه‌و له‌گه‌ڵ یانه‌ى بالى یۆنایتد-ى ئیندۆنیسیایی به‌رده‌وام ده‌بێت.

بڕوا نورى ته‌مه‌ن 33 ساڵ كه ساڵى 2018 له‌یانه‌ى ئۆسترسوند-ى سویدى روویكرده یانه‌ى بالى یۆنایتد-ى ئیندۆنیسیایی پێشووتر ئه‌وه‌ى به‌میدیاكانى وه‌رزشى ئیندۆنیسیا راگه‌یاندبوو كه تائێستا نازانێت چاره‌نووسى له‌گه‌ڵ یانه‌ى بالى یۆنایتد چى ده‌بێت و ئه‌وله‌ویه‌تى ئه‌و یانه‌ى بالى یۆنایتد ده‌بێت و تا ئه‌و یانه‌یه‌ش هه‌بێ ناچێته هیچ یانه‌یه‌كى تر.

شایه‌نى باسه بڕوا حیكمه‌ت نورى دانیشتووى وڵاتى سوید-ه و خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌یه و له‌شارى ورمێى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و له‌ئاواره‌یی له‌دایكبووه و له‌وڵاتى سوید گه‌وره بووه و ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقی و سویدى هه‌یه و تائێستا له‌سوید بۆ یانه‌كانى (ڤاسالۆند، ئا‌یك سۆلنا ستۆكهۆڵم، ئهتڤیدابێرگز، ڤاسبى یۆنایتد، گرۆندالس، دالكورد، ئۆسترسوند) و له ئیندۆنیسیا-ش بۆ یانه‌ى (بالى یۆنایتد) یاری كردووه.
