هونەرە بەرگریەكان

کوڕە گەرمیانیەکە بوو بەپاڵەوانی جیهان

کوڕە کوردێک بوو بە پاڵەوانی جیهان لەبۆکسێندا
ئەمرۆ یەك شەمە لەوڵاتی ئەڵمانیاو لەڕوبەڕوبونەوەیەکی بۆکسێندا بۆ کێشی ۷٦ کیلۆگرام، کاروان ئەفراسیابی پاڵەوانی کورد لەگەڵ سیمۆنۆڤیچی بۆسنی یاری کرد.
لەگەڵ دەست پێکی یارییەکە کاروان بە بەهێزی هێرشەکانی دەست پێکردو ڕێگەی نەدا فشاری زۆری بکەوێتە سەرو ڕکابەرەکەی دا بەزەویدا، بۆیە بەرلەوادەی کۆتایی هاتنی یاسایی یارییەکە کوڕە بۆسنیەکە شکستی خۆی ڕاگەیاندو نەیتوانی جەولەکانی دیکە تەواو بکات.
بەوەش داوەر دەستی سەرکەوتنی کاروانی گەرمیانی بەرزکردەوەو لەسەر حەلەبە نێودەوڵەتیەکە پشتێنی جیهانی بۆکسێن بەکاروان ئەفراسیاب بەخشرا.
جێی باسە ئەو پاڵەوانە کوردە پێشتریش چەندین یاری بەهێزی بردۆتەوەو بە (مەکینەی بێهۆشکەر) ناسراوەو لەچەند ڕۆژی داهاتوشدا بڕیارە بگەڕێتەوە کوردستان و کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی ئەنجام بدات.