هێرشبه‌ره كورده‌كه نازناوى جامى ئۆزبه‌كستانى خسته پاڵ سوپه‌ر لیگ

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
هێرشبه‌ره بهئهزموونهكهى كورد و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سویسرا نازناوێكى تر‌ى ئه‌م ساڵى له‌گه‌ڵ یانه‌ى پاختاكۆر تاشكهندى ئۆزبه‌كستانى ده‌سته‌به‌ركرد.
پاش ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا نازناوى خولى تۆپى پێى سوپه‌رى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان (سوپه‌ر لیگ)ى ساڵى 2020ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى پاختاكۆر به‌ده‌ستهێنا، ئێرین دێردیوك-ى هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموون و نێوده‌وڵه‌تى كورد ئه‌مڕۆ نازناوى خولى جامى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان-یشى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20-12-2020 له‌یاری كۆتایی خولى تۆپى پێى جامى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان، یانه‌ى پاختاكۆر به‌به‌شدارى ئێرین دێردیوك-ى هێرشبه‌رى كوردى باكوور (كوردى عه‌له‌وى) دانیشتووى سویسرا، لەیاریگای نامانجان به‌ئه‌نجامى 3-0 له‌یانه‌ى ئه‌ى جى ئێم كه‌ى ئۆلمالیك-ى برده‌وه و بۆ جارى 13یه‌مین له‌مێژووى خۆیدا نازناوى پاڵه‌وانى جامى یانه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كلاكرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كۆى 16 به‌شداریدا له‌یارییه‌كه‌دا.

ئێرین-ى هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموونى كورد كه ته‌مه‌نى 32 ساڵه و له‌یانه‌ى پاختاكور ژماره درێسى 77 ده‌پۆشێت، له‌یارى كۆتاییدا رۆڵى گه‌وره‌ى بینى لهبردنهوهى 13یه‌مین نازناوى جامى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان بۆ یانه‌كه‌ى و له‌پێشووتردا به‌هه‌ما شێوه 13یه‌مین نازناوى خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان (سوپه‌ر لیگ)ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى پاختاكۆر به‌ده‌ستهێنابوو.

شایه‌نى باسه ئێرین دێردیوك به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى عه‌له‌وییه و خه‌ڵكى شارى دێرسیم-ى باكوورى كوردستانه و ساڵى 1988 له‌شارى بازل-ى وڵاتى سویسرا له‌دایكبووه، له‌یه‌كه‌م وه‌رزى یاریكردنیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ى پاختاكۆر له‌سوپه‌ر لیگى ساڵى 2020ى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان جگه له‌وه‌ى بوونه پاڵه‌وانى خوله‌كه، له 22 یاریدا 9 گۆڵى تۆماركرد و له‌جامى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان-یش كه ئه‌مڕۆ نازناوه‌كه‌یان برده‌وه، له‌كۆى 4 یاریدا 3 گۆڵى تر‌ى تۆماركرد.
