ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ردوو نوێنه‌ره‌كه‌ى كوردان كه‌وتنه داوى یه‌كسانبوونه‌وه

سه‌نگه‌ر زرار-Kurd Sport
له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌یه‌كى تر‌ى خولى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوریا-ى وه‌رزى 2020-2021دا، هه‌ردوو نوێنه‌ره‌كه‌ى كوردان كه‌وتنه داوى یه‌كسانبوونه‌وه.
رۆژانى 19 و 20ى كانوونى دووه‌مى 2020 له‌میانه‌ى یارییه‌كانى دووه‌مین خولى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوریا-ى وه‌رزى 2020-2021، هه‌ردوو تیپى كچانى یانه‌كانى عاموودێ و خاپوور له‌یاریگاى فه‌یحا له‌شارى دیمه‌شق پێنجه‌م یارى خۆیان به‌رامبه‌ر تیپى كچانى یانه‌كانى فه‌یروزه و جه‌رمانا ئه‌نجامدا و سه‌ره‌نجامیش هه‌ردوولا یه‌كسانبوون.

رۆژى 19-12-2020 تیپى كچانى یانه‌ى عاموودێ-ى پاڵه‌وانى پێشووى خوله‌كه پێنجه‌م یارى خۆى به‌رامبه‌ر تیپى كچانى یانه‌ى فه‌یروزه ئه‌نجامدا و له‌كۆتاییشدا 1-1 یه‌كسانبوو، تاكه گۆڵى تیپى كچانى یانه‌ى عاموودێ (دلاف حسێن) تۆمارى كرد كه گۆڵى یه‌كسانبوونى 1-1ى تیپه‌كه‌ى بوو.

ئه‌مڕۆ 20-12-2020 تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور-ى میوانى نوێى خوله‌كه پێنجه‌م یارى خۆى به‌رامبه‌ر تیپى كچانى یانه‌ى جه‌رمانا ئه‌نجامدا و (ئایه محه‌مه‌د) بهپهناڵتى تاكه گۆڵه‌كه‌ى تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور-ى كرد و گۆڵه‌كه‌ى تیپى كچانى یانه‌ى جه‌رمانا-ش كهگۆڵى به‌رامبه‌رى 1-1 بوو، (ره‌شا ره‌مه‌زان) به‌هه‌ڵه لهخۆیانى كرد.
به‌م دوو ئه‌نجامه‌ش هه‌ردوو تیپى كچانى یانه‌كانى عاموودێ و خاپوور له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌دا هه‌ر له‌پله‌كانى خۆیاندا مانه‌وه و تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور له‌پله‌ى چواره‌مى به 11 خاڵ له 5 یارى (3 بردنه‌وه، 2 یه‌كسانبوون) و 9 گۆڵى كردووه و 4 گۆڵیشى لێكراوه و 5 گۆڵى زیاده‌ى هه‌یه، تیپى كچانى یانه‌ى عاموودێ-ش له‌پله‌ى حه‌وته‌م به 6 خاڵ له 5 یارى (1 بردنه‌وه، 3 یه‌كسانبوون، 1 دۆڕاندن) و 7 گۆڵى كردووه و 7 گۆڵیشى لێكراوه.