هێرشبه‌ره كورده‌كه له‌سه‌ر نازناوى باشترین یاریزانى پایز كێبڕكێ ده‌كات

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
هێرشبه‌رى لاوه‌كه‌ى كورد له‌گه‌ڵ دوو یاریزانى تر پاڵێوراوه بۆ بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى پایز (EFTERÅRETS BEDSTE SPILLER 2020)ى یانه‌كه‌ى له‌قۆناغى یه‌كه‌مى خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك-ى وه‌رزى 2020-2021.

ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن-ى ته‌مه‌ن 23 ساڵ و هێرشبه‌رى لاوى كوردى دانیمارك و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆڵۆمپى عێراق و یانه‌ى ناستڤید-ى دانیماركى به‌هۆى ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى له‌یارییه‌كانى 13 هه‌فته‌ى قۆناغى یه‌كه‌مى خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك-ى وه‌رزى 2020-2021 پێشكه‌شى كردووه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له‌هه‌ردوو یاریزان (ئه‌لیكسه‌نده‌ر رۆكى و ئاب ناجا) پاڵێوراون بۆ بردنه‌وه‌ى نازناوى باشترین یاریزانى یانه‌كه‌یان بۆ وه‌رزى پایز.

ده‌نگدانیش به‌هه‌ر سێ یاریزانه‌كه به‌ئۆنلاین له‌ڕێگه‌ى په‌یجى (De Grønne fra Næstved) له‌فه‌یسبووك له‌ڕۆژانى 19 تا 23-12-2020 به‌رده‌وام ده‌بێت كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌قۆناغى یه‌كه‌مى خولى پله دوودا و به‌دیاریكراوى له‌یارییه‌كانى یانه‌ى ناستڤید بۆ دووجار بوونه‌ته پیاوى یاری و ئه‌م ده‌نگدانه‌ى هه‌واداران و جه‌ماوه‌رى یانه‌كه باشترین یاریزانى وه‌رزى پایز-ى یانه‌كه یه‌كلاده‌كاته‌وه.

شایه‌نى باسه ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد خه‌ڵكى شارى هه‌ولێر-ه و باڵاى 179 سانتیمه‌تره و بۆ سێیه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ى ناستڤید به‌درێسى ژماره 9 یارى ده‌كات و ئه‌م وه‌رزه له‌خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك له‌هه‌ر 13 یارى یانه‌كه‌ى له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا 1121 خولهك به‌شداربووه و توانیویه‌تى 10 گۆڵ تۆمار و 3 گۆڵى تریش سازبكات كه 6 گۆڵیان به‌دوو هاتریك بووه و له‌جامى یانه‌كانى دانیمارك-یش خاوه‌نى 2 یارى و 2 گۆڵه له 180 خولهك یارى كردن‌دا.
