ئه‌م هه‌فته‌یه ئۆزگور سێ گۆڵ و ئاریان و لوقمان هه‌ریه‌كه‌یان گۆڵێكى تۆماركرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 14ى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى فوتساڵى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید ئۆزگور یه‌شار سێ گۆڵ و ئاریان مسته‌فا و لوقمان موراد هه‌ریه‌كه‌یان گۆڵێكى بۆ تیمه‌كه‌ى تۆماركرد.
رۆژى 20-12-2020 به‌شێك له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 14ى خولى نایابى فوتساڵى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید بۆ وه‌رزى 2020-2021، ئه‌نجامدران و تیایدا تیمى فوتساڵى یانه‌ى هاماربى به‌به‌شدارى هه‌رسێ یاریزانى كوردى باكوور (تۆلگا ئایرانسى و ئالان ئه‌رسڵان و ئۆزگور یه‌شار) بووه میوانى تیمى فوتساڵى یانه‌ى سترێنگنێس و له‌كۆتایی یارییه‌كه‌شدا زۆر به‌زه‌حمه‌ت و به‌ئه‌نجامى 5-4 براوه‌بوون و پارێزگاری‌یان له‌پێگه‌ى خۆیان كرد له‌پێشه‌نگى خوله‌كه به 34 خاڵ له 14 یارى (11 بردنه‌وه، 1 یه‌كسانبوون، 2 دۆڕاندن).

ئۆزگور یه‌شار یاریزانى كورد و گۆڵكهرى تیمى فوتساڵى یانه‌ى هاماربى له‌م یارییه‌دا كه له‌هۆڵى تۆماس ئه‌رینا ئه‌نجامدرا، توانى 3 گۆڵ/ هاتریك له‌خوله‌كه‌كانى 18 و 28 و 38دا تۆماربكات، به‌مه‌ش كۆى گۆڵه‌كانى گه‌یانده 8 گۆڵ له 8 یاریدا.
*لوقمان بووه فریادڕه‌سى تیمه‌كه‌ى
له‌لایه‌كى تره‌وه له‌هۆڵى ستیگا سپۆرتس هه‌ردوو تیمى فوتساڵى یانه‌كانى ئه‌تله‌تیك ئیسكلستونا و بۆراس رووبه‌ڕووى یه‌كبوونه‌وه و سه‌ره‌نجامیش 5-5 یه‌كسانبوون.

له‌یارییه‌كه‌دا تیمى فوتساڵى یانه‌ى بۆراس كه ئاریان مسته‌فا-ى یاریزانى لاوى كوردى باشوور یارى بۆده‌كات تا خوله‌كه‌كانى كۆتایی یارییه‌كه 5-4 له‌پێشه‌وه‌بوو كه گۆڵى 4-3ى یارییه‌كه به‌واژووى ئاریان له‌خوله‌كى 26دا تۆماركرا، به‌ڵام تیمى فوتساڵى یانه‌ى ئه‌تله‌تیك ئیسكلستونا له‌خوله‌كى 38دا له‌ڕێگه‌ى لوقمان موراد-ى یاریزانى كوردى رۆژئاوا توانى گۆڵى 5-5ى به‌رامبه‌ربوون بكاته‌وه و تیمه‌كه‌ى له‌دۆڕاندن رزگاربكات.

پاش ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه‌یان له‌یارییه‌كه‌دا گۆڵێكیان كرد و خاڵێكیان بۆ تیمه‌كه‌یان وه‌رگرت، ئاریان مسته‌فا بووه خاوه‌نى 3 گۆڵ له 14 یارى و لوقمان موراد-یش كۆى گۆڵه‌كانى گه‌یانده 19 گۆڵ له 13 یاریدا و تیمى یانه‌ى ئه‌تله‌تیك ئیسكلستونا خاڵه‌كانى گه‌یانده 30 خاڵ و هه‌ر له‌پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌دا مایه‌وه و تیمى یانه‌ى بۆراس-یش بووه خاوه‌نى 19 خاڵ له 14 یارى و له‌پله‌ى حه‌وته‌مدایه.
