هەواڵ

مارادۆنا داوای کردوە مۆمیا بکرێت


پارێزەری دیگۆ مارادۆنای ئەفسانەى کۆچ کردوی تۆپی پێ رایگەیاند مارادۆنا لە وەسیەتنامەکەى داوای کردوە دوای مردنی مۆمیا بکرێت.
ماتیاس مۆرلا کە پارێزەری مارادۆنایە لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەى زە سەن ئاماژەی بەوەدا مارادۆنا رۆژی 13ی 10 ئیمزای لەسەر نوێترین وەسیەتنامەى کردوەو تیایدا ئاماژەی بەوە داوە مۆمیا بکرێت.
مارادۆنا لە وەسیەتەکە نووسیویەتی: دوای لێکۆڵینەوە قوڵ دەمەوێت پێتان بڵێم پێم خۆشە جەستەم مۆمیا بکرێت و لە پاڵ خەڵات و یادگاریەکانم بخرێتە مۆزەخانەوە.
ئەم هەواڵەش لە کاتێکدا لەماوەى رابردوو باس لە سوتاندنی لاشەی مارادۆنا دەکرا و وادەش بۆ ئەمە دانرابوو بەڵام دواتر دواخرا ئەمەش بەهۆی ئەوەى چەندین منداڵ داوایان کردوە پشکنینی دی ئێن ئەیان بۆ بکرێت و ئاماژەیان بەوە داوە منداڵی ئەون، بۆیە تا دوای پشکنین لەشەکەی هیچی لێناکرێت.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close