هەواڵ

خافێر تیباس هێرش دەکاتە سەر فلۆرێنتینۆ پێرێز


خافێر تیباس سەرۆکی لالیگا وەڵامی لێدوانێکی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدی دایەوە کە تیایدا رایگەیاندبوو مامەڵەیەکی جیاواز لەگەڵ یانەکەی دەکرێت لەبارەی پەخشی تەلەڤزیۆنییەوە.
پێرێز لە رایگەیاندبوو کە لایەنگری هەیە دژی ریاڵ مەدرید و یارییەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پەخش ناکرێت و بە ئەنقەس لە کاتی یارییەکاندا ئەو شتانە دوبارە ناکرێتەوە کە بە سودی ریاڵ مەدریدە و جیاوازییەکی زۆر دەکرێت لە نێوان یانەکاندا.
لە وەڵامی ئەو لێدوانەدا تیباس رایگەیاند کە وتەکانی پێرێز راست نین و بێ بنەمان و پێویستە ریاڵ مەدرید بەشدار بێت لە نوێکردنەوەی تۆپی پێدا.
تیباس وتیشی کە بیرۆکەی دروستکردنی خولی سوپەری ئەوروپا هۆشی پێرێزی بردووەو ئەگەر پەخشی یارییەکانی بەدڵ نییە دەتوانێت لە کۆنترۆڵەکەیەوە کەناڵەکە بگۆڕێت بۆ کەناڵی ریاڵ مەدرید و لەوێوە گوێ لە یارییەکان بگرێت و بەدڵی دەبێت.

5 November 2019; Javier Tebas, President, La Liga, on SportsTrade stage during the opening day of Web Summit 2019 at the Altice Arena in Lisbon, Portugal. Photo by Piaras Ó Mídheach/Web Summit via Sportsfile

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close