هەواڵ

کوردێک بۆ خەڵاتێکی وەرزشی لەسوید کاندیدە

رێکخراوی سڤێریێ یونایتدی سویدی ناوی کاندیدەکانی خەڵاتی گۆڵدن هاندی راگەیاند کەلەنێوان ئەو کاندیدانەدا راهێنەرێکی کورد بەدیدەکرێت کەیەکێکە لە رکابەرە سەرەکییەکان لەسەر بەدەسهێنانی یەکێک لە سێ خەڵاتەکانی ئەو مەراسیمە.

ئیلڤان چیچەن

ئیلڤان چیچەن کوردێکی باکوری کوردستانە و ساڵانێکی زۆرە لەسوید لەبواری وەرزش خزمەت دەکات و یەکێکە لەدامەزرێنەرانی یانەی داڵکورد لەساڵی ٢٠٠٤، ئێستاش یەکێکە لەراهێنەرانی ئەکادیمیای فۆرسا بی کەی بۆ پێگەیاندنی منداڵان لەیاریی تۆپی پێدا.

چیچەن لەگەڵ داڵکورد

رێکخراوی سڤێریێ یونایتد ناوی سەرجەم کاندیدەکانی ئاشکراکردووە و مانگی ٣ ی ساڵی داهاتوو ناوی براوەی خەڵاتەکان ئاشکرادەکرێن کەبەم جۆرە دەبێت:
١- گۆڵدن هاند (دەستی ئاڵتوونی) بڕی ٥٠ هەزار کرۆنی سویدی (٦٠٦٧ دۆلار) وەردەگرێت.
٢- سلڤە هاند (دەستی زیوین) بڕی ٣٠ هەزار کرۆنی سویدی (٣٦٤٠ دۆلار) وەردەگرێت.
٣- بڕۆنز هاند (دەستی بڕۆنزی) بڕی ٢٠ هەزار کرۆنی سویدی (٢٤٢٦ دۆلار) وەردەگرێت.

ئەم خەڵاتە لەماوەی چوار ساڵی رابردوو بەخشراوە و ئەمساڵ دەبێتە پێنجەم وەرز و دەستەی سەرپەرشتی خەڵاتەکە پێکهاتوون لەکەسانێک کەنووسەر و داوەر و کارگێڕ هەروەها یاریزانی هەڵبژاردەی سویدبوون لەسەر ئاستی کوڕان و کچان:

Anders Bengtsson

ئەندرێس بێنیێتسن – سەرۆکی لیژنەی خەڵاتەکە

سەرنوسەر و رێپۆرتەی گۆڤاری ئۆفساید یەکێک لەگەورەترین و کاریگەرترین گۆڤارەکانی سوید بۆ تۆپی پێ

Mohammed Al-Hakim

محەمەد حەکیم – ئەندامی لیژنە

داوەری تۆپی پێ

لەساڵی ٢٠١٥ بەباشترین داوەری تۆپی پێ لەسوید هەڵبژێردراوە، لەسەر هەردوو ئاستی سوید و جیهان داوەریی دەکات.

Cecilia Safaee

سێسیلا سافای – ئەندامی لیژنە

سێسیلا خاوەن بیرۆکە و دامەزرێنەری رێکخراوی جیهانیی وەرزشیی دا فۆراچایە، کەلەبواری فێربوون و پێگەیاندنی سەرکردەی وەرزش لەجیهاندا بەتایبەت لەناو کچاندا.

Zećira Musovic

زێچیرا موسۆڤیچ – ئەندامی لیژنە

گۆڵچی هەڵبژاردەی سوید

یەکێک لەباشترین گۆڵچیە کچەکانی مێژووی تۆپی پێی سوید

Ivo Pekalski

ئیڤۆ پێکالسکی – ئەندامی لیژنە

یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی سوید و ئێستای یانەی نۆربی

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close