كامیار خه‌یلانى گۆڵپارێز یانه‌یه‌كى تر‌ى سویدى هه‌ڵبژارد

سه‌نگه‌ر زرار-Kurd Sport
كامیار خه‌یلانى گۆڵپارێزى لاوى كورد بۆ ساڵى 2021ى خوله‌كانى تۆپى پێى سوید، یانه‌یه‌كى تر‌ى ئه‌و وڵاته‌ى كرده وێستگه‌ى داهاتووى یاریكردنى.

كامیار خه‌یلانى گۆڵپارێزى كوردى سوید كه ته‌مه‌نى 22 ساڵه پاش دوو ساڵ یاریكردن له‌خولى پله سێى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید/ گروپى ناوچه‌ى رۆژئاوا (ڤێسترا سڤیالاند) بۆ یانه‌ى كونگسۆرس بى كه‌ى، بۆ ساڵى 2021 روویكرده یانه‌ى ئیسكلستونا ئێف سى كه یانه‌كه له‌خولى پله پێنجى یانه‌كانى سوید به‌شداره.

له‌مباره‌یه‌وه یانه‌ى ئیسكلستونا ئێف سى بڵاوى كرده‌وه كه ئه‌وان گۆڵپارێزێكى نوێیان له‌لاى خۆیان تۆماركردووه كه (كامیار خه‌یلانى)یه و گۆڵپارێزێكى لاوه و ماوه‌یه‌كه چاودێرى ده‌كه‌ن و ئه‌زموونى یاریكردنى له‌گه‌ڵ یانه‌كانى (ئاى ئێف كه‌ى ئیسكلستونا و كونگسۆرس بى كه‌ى)دا هه‌یه و له‌خوله‌كانى پله 4 و 3ى یانه‌كانى سوید یاریكردووه و خواستیان ئه‌وه‌یه بتوانن لوتكه‌ى خوله‌كه بگرن.

شایه‌نى باسه كامیار خه‌یلانى گۆڵپارێزى كورد كه‌باڵاى 178 سانتیمه‌تره و ساڵانى 2019 و 2020 وه‌ك گۆڵپارێزێكى لاو به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى له 17 یاریدا له‌گه‌ڵ یانه‌ى كونگسۆرس بى كه‌ى سویدى له‌خولى پله سێى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى ڤێسترا سڤیالاند شانبه‌شانى گه‌وره‌كان به‌شدارى كردووه و ته‌نها له 1 یاریدا گۆڕانگاریی پێكراوه.

*بیۆگرافیا:
-ناو: كامیار خه‌یلانى.
-ساڵڕۆژى له‌دایكبوون: 9-4-1998.
-شوێنى له‌دایكبوون: شارى سلێمانى.
-باڵا: 178 سم.
-كێش: 76 كگم.
-ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى و سویدى هه‌یه.
-له‌شارى ستۆكهۆڵم-ى سوید نیشته‌جێیه.
-یانه: ئیسكلستونا ئێف سى/ سوید.
-هێڵى یارى كردن: گۆڵپارێز.
-ماوه‌ى بۆند: 1 ساڵ.
-یه‌كه‌م یانه: بى كه‌ى سپۆرت/ سوید.

*ئه‌و تیمانه‌ى دواتر یارى تێدا كردووه:
-ساڵى 2013: تیمى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى ئیسكلستونا سیتى/ سوید.
-ساڵى 2014: تیمى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى تریانگیلن ئاى كه‌ى/ سوید.
-ساڵى 2014: تیمى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى هاماربى ئاى ئێف/ سوید.
-ساڵى 2015: تیمى لاوانى یانه‌ى تریانگیلن ئاى كه‌ى/ سوید.
-ساڵى 2016: تیمى پێشكه‌وتووانى یانه‌ى تریانگیلن ئاى كه‌ى/ سوید (خولى پله چوارى یانه‌كانى سوید/ گروپى ناوچه‌ى سۆدێرمانلاند).
-ساڵى 2017: تیمى لاوانى یانه‌ى ئاى ئێف كه‌ى ئیسكلستونا/ سوید.
-ساڵى 2018: تیمى لاوانى یانه‌ى كونگسۆرس بى كه‌ى/ سوید.
-ساڵانى 2019 و 2020: تیمى پێشكه‌وتووانى یانه‌ى كونگسۆرس بى كه‌ى/ سوید (خولى پله سێى یانه‌كانى سوید/ گروپى ناوچه‌ى ڤێسترا سڤیالاند).
