كچانى عاموودێ بهبردنهوهیهك دوو پله‌ى تر به‌ره‌و سه‌رووى ریزبه‌ندى هه‌نگاویان نا

سه‌نگه‌ر زرار-Kurd Sport
تیپى تۆپى پێى كچانى یانه‌ى عاموودێ بردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌یان له‌خولى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوریا ده‌سته‌به‌ركرد و له‌پله‌ى حه‌وته‌مه‌وه خۆیان گه‌یانده پله‌ى پێنجه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22-12-2020 تیپى كچانى یانه‌ى عاموودێ له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى شه‌شه‌مى دووه‌مین خولى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوریا-ى وه‌رزى 2020-2021دا له‌سه‌ر یاریگاى فه‌یحا له‌شارى دیمه‌شق رووبه‌ڕووى تیپى كچانى یانه‌ى عومال سوه‌یدا بوونه‌وه و سه‌ره‌نجامیش به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك براوه‌بوون و جگه له‌وه‌ى دووه‌م بردنه‌وه‌ى خولى ئه‌م وه‌رزه‌یان بۆخۆیان به‌ده‌ستهێنا، به‌م چوار گۆڵ سێ خاڵه دوو پله‌ى تر به‌ره‌و سه‌رووى ریزبه‌ندى خوله‌كه هه‌نگاویان نا.

له‌سه‌ره‌تاى یارییه‌كه‌دا تیپى كچانى یانه‌ى عاموودێ به‌گۆڵێك دواكه‌وتن و پاشان هه‌ر له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مدا سیانت عومه‌ر گۆڵى به‌رامبه‌رى بۆ كردنه‌وه و دواتریش زۆزان سلێمان گۆڵى دووه‌م و پێشكه‌وتنى كرد، له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا دووباره باڵاده‌ستى خۆیان سه‌لمانده‌وه و به‌دوو گۆڵى تر كه كیرهند ده‌هام و میرنا ئهلحهلهبى تۆماریان كرد، ئه‌نجامى كۆتایی یارییه‌كه‌یان كرده 4-1 و به‌م ئه‌نجامه گه‌وره‌یه‌ش له‌خانه‌ى حه‌وته‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌وه گه‌یشته خانه‌ى پێنجه‌م.

ئێستا پاش ئه‌نجامدانى شه‌شه‌م یارى خۆیان له‌خوله‌كه‌دا، تیپى كچانى یانه‌ى عاموودێ به 9 خاڵ له 6 یارى (2 بردنه‌وه، 3 یه‌كسانبوون، 1 دۆڕاندن) و 11 گۆڵى كردووه و 8 گۆڵیشى لێكراوه و 3+ گۆڵ، له‌خانه‌ى پێنجه‌مى خوله‌كه‌دا پێگه‌ى خۆى جێگیر كرد.
شایه‌نى باسه له‌م یارییه‌دا تیپى كچانى یانه‌ى عاموودێ، به‌م پێكهاته‌یه یارى كرد: حه‌یات سریهت، ئایه یوسف، میرهند ده‌هام، بارین ئۆسۆ، ریم نه‌قره، هه‌له‌ز حاجى، مه‌نال حاجى، ئالا ئه‌حمه‌د، میرنا ئهلحهلهبى، سیانت عومه‌ر، زۆزان سلێمان.
