هەواڵ

کچە کوردێک لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا داوەریی دەکات

کورد سپۆرت لەسەر بەڵێن و بەرنامەی کاری خۆی بەردەوامە و هەمیشە لەهەوڵی ناساندنی ئەو کەسانەیە کوردن و لەجیهاندا لەبواری وەرزشدا خزمەت دەکەن، لەلایەک بۆ ئەوەی تەواوی کورد پێیان ئاشنابن لەلایەکی دیکە بۆ ئەوەی خودی ئەستێرە کوردەکان هەست بەوە بکەن کەلەلایەن میلەتەکەی خۆیانەوە دەناسرێن.

یەکێکی دیکە لەو کەسانەی لەڕێی کورد سپۆرتەوە بەخوێنەرانی کورد دەناسێنرێت ژیلان تاهیری یاریدەدەری داوەری سویدیە کەبەڕەچەڵەک کوردە و ئێستا لەسەر ئاستی سوید و ئەوروپا و جیهان داوەریی دەکات.

ژیلان تاهیر

دواین کاری داوەری ژیلان لەگەڵ ستافێکی سویدی یاریی نێوان یۆڤانتۆس و لیۆن-یان لەمیانەی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ کچان بەڕێوەبرد، لەسەرەتای ئەم مانگەشدا لە پاڵەوانێتی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا بۆ کچان یاریدەدەری داوەر بوو لەیاریی نێوان ئەڵمانیا و ئیرلەندا.

دواین کاری داوەری ژیلان

ژیلان تاهیر لەدایکبووی ١١-١-١٩٨٥ ی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و باوکی ژیلان یاریزانی یانەی جیهادی سوری بووە و لەساڵی ١٩٩٧ بەرەو سوید کۆچیان کردووە، لەئێستادا ژیلان بڕوانامەی سویدی و ئەوروپی و هەروەها فیفاشی هەیە بۆ داوەریی کردن و تا ئێستا چەندین یاریی لەسەر ئاستی ئەوروپا بەڕێوە بردووە.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close