جوان باشترین یاریزانى پیشه‌گه‌رى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌یه‌تى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
جوان عومه‌رى به‌رگریكارى نێوده‌وڵه‌تى و پیشه‌گه‌رى كورد و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لوبنان باشترین یاریزانى پیشه‌گه‌رى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌یه‌تى.

پاش ئه‌وه‌ى رۆژى 19-12-2020 لهدوایارى یانه‌كه‌یدا له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ژاپۆن، یه‌كه‌م گۆڵى خۆى له‌خوله‌كه‌دا و له‌گه‌ڵ یانه‌ى تۆكیۆ (ئێف سى تۆكیۆ) له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى ڤیسێل كوبه تۆماركرد و بردنه‌وه‌ى بهیانهكهى به‌خشى، وێبسایتى فالوبنان (falebanon)ى لوبنانى جوان عومه‌رى به‌رگریكارى به‌ئه‌زموون و نێوده‌وڵه‌تى كورد و خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانى به‌باشترین یاریزانى پیشه‌گه‌رى لوبنانى له‌هه‌فته‌ى سێیه‌مى مانگى كانوونى یه‌كه‌م (دیسه‌مبه‌ر)ى 2020 هه‌ڵبژارد.

هه‌ڵبژاردنى جوان عومه‌رى به‌رگریكارى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى لوبنان و یانه‌ى تۆكیۆ-ى ژاپۆنى له‌نێو لیستێكدا بوو كه هه‌شت یاریزانى پیشه‌گه‌رى لوبنانى له‌خۆگرتبوو، ئه‌وانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌دا یارى ده‌كه‌ن، به‌مشێوه‌یه:
-جوان عومه‌رى/ یانه‌ى تۆكیۆ (ژاپۆن).
-هیلال حلوه/ یانه‌ى میپین (ئه‌ڵمانیا).
-حسێن شه‌ره‌فه‌دین/ یانه‌ى سێڤان (ئه‌رمینیا).
-ئه‌لیكسه‌نده‌ر مه‌له‌كى/ یانه‌ى ئه‌لخۆر (قه‌ته‌ر).
-یه‌حیا ئهلهیندى/ یانه‌ى بودهیع (به‌حرێن).
-جاد نوره‌دین/ یانه‌ى ئه‌هلى (به‌حرێن).
-قاسم زه‌ین/ یانه‌ى نه‌سر (كوێت).
-ماجید عوسمان/ یانه‌ى رهمسا (ئوردن).

ئه‌م وێبسایته لوبنانییه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له‌نێو یاریزانه پیشهگهرهكانى ده‌ره‌وه‌ى لوبنان كه له‌خوله جیاجیاكاندا یارى تۆپى پێ ده‌كه‌ن باشترینى هه‌فته دیارى ده‌كات و له‌مانگێكدا چوار جار پڕۆسه‌ى باشترینه‌كه ئه‌نجامده‌دات و ناوى باشترینى هه‌فته‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌مى مانگه‌كه‌ى لێده‌نێت و بۆ یه‌كه‌مجاریشه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جوان عومه‌رى ته‌مه‌ن 32 ساڵ ده‌كاته باشترین یاریزانى پیشه‌گه‌ر.

شایه‌نى باسه جوان عومه‌رى به‌رگریكارى كوردى دانیشتووى ئه‌ڵمانیا و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى لوبنان درێسى ژماره 32ى یانه‌ى تۆكیۆ ده‌پۆشێت، له‌یه‌كه‌م ساڵى یاریكردنیدا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا 18 یارى ئه‌نجامدا و 1 گۆڵى تۆماركرد (12 یارى و 1 گۆڵ و 879 خولهك یاریكردن) له‌خولى پله یه‌كى یانه‌كانى ژاپۆن و (6 یارى و 451 خولهك یاریكردن) له‌خولى جامى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا (ئه‌ى ئێف سى چامپیۆنس لیگ).
