كچانى خاپوور به‌گۆرانى و هه‌ڵپه‌ڕكێى كوردى ئاهه‌نگى چواره‌م سه‌ركه‌وتنیان گێڕا

سه‌نگه‌ر زرار-Kurd Sport
تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور-ى كوردان ئه‌مڕۆ له‌خاوه‌ن پله‌ى دووه‌مى خولى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوریا-ى برده‌وه و گه‌یشتنه بازنه‌ى ركابه‌رى كردن له‌سه‌ر نازناوى خوله‌كه.
له‌شارى دیمه‌شق یارییه‌كانى دووه‌مین خولى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوریا-ى وه‌رزى 2020-2021 له‌سه‌ر یاریگاى چیمه‌نى ده‌ستكردى فه‌یحا به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23-12-2020، تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور له‌یارییه‌كى گرنگى هه‌فته‌ى شه‌شه‌مى خوله‌كه‌دا رووبه‌ڕووى تیپى كچانى یانه‌ى شورته‌ى حه‌ما بوونه‌وه و سه‌ره‌نجامیش به‌دوو گۆڵى بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنى چواره‌میان له‌خولى ئه‌م وه‌رزه‌دا به‌ده‌ستهێنا و پێگه‌ى خۆیان له‌خانه‌ى چواره‌مى ریزبه‌ندیدا به 14 خاڵ له 6 یارى (4 بردنه‌وه، 2 یه‌كسانبوون) و (11-4 گۆڵ) و (7+گۆڵ) باشتركرد و گه‌یشتنه نێو بازنه‌ى ركابه‌رى كردن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خوله‌كه.
له‌خوله‌كه‌كانى كۆتایی نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا ئایه محه‌مه‌د-ى كچه یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى كچانى سوریا گۆڵى یه‌كه‌مى تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور-ى بهپهناڵتى تۆماركرد و گۆڵه‌كه‌ى تریش لهدهستپێكى نیوه‌ى دووه‌مدا لاڤه عوسمان تۆمارى كرد و به‌م دوو گۆڵه‌ش بردنه‌وه‌یه‌كى زۆر به‌نرخیان پێشكه‌شى تیپه‌كه‌یان كرد.
پاش كۆتایی هاتنى یارییه‌كه‌ش كچه یاریزانه‌كان و كاستى راهێنان و كارگێڕیی تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور هه‌ر له‌نێو یاریگادا به‌گۆرانى هه‌ڵپه‌ڕكێى كوردى ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتنه به‌نرخه‌كه‌ى یارى ئه‌مڕۆیان گێڕا.
به‌م بردنه‌وه به‌نرخه‌ش تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور هه‌ر له‌پله‌ى چواره‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌دا مانه‌وه، به‌ڵام بارودۆخى خۆیان باشتر كرد به 10 خاڵ له 4 یارى (3 بردنه‌وه، 1 یه‌كسانبوون) و 8 گۆڵى كردووه و 3 گۆڵیشى لێكراوه و 5 گۆڵى زیاده‌ى هه‌یه، به‌ڵام هێشتا 3 یارى تر‌ى لهتیپهكانى سه‌رووى خۆى كه‌متر كردووه كه خاوه‌ن پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى 6 یارى و خاوه‌ن پله‌كانى دووه‌م و سێیه‌م هه‌ریه‌كه‌یان 7 یارییان ئه‌نجامداوه.

*پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور:
بۆ ئه‌م یارییه پێكهاته‌ى تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور بریتیبوون له (ئالین عه‌لى، گۆڵستان عومه‌ر، ره‌هف حسێن، ئه‌ڤین حه‌سه‌ن، عهمشهت محه‌مه‌د، ره‌شا ره‌مه‌زان، ئاهین محه‌مه‌د، دڵناى ئیسماعیل، فریال ئه‌حمه‌د، ئایه محه‌مه‌د، لاڤه عوسمان).
*ریزبه‌ندى تیپه‌كانى خوله‌كه:
ریزبه‌ندى سه‌رجه‌م تیپه به‌شداره‌كانى خوله‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
1-مهحافهزهى حومس: 6 یارى، 6 بردنه‌وه، 18 خاڵ.
2-شورته‌ى حه‌ما: 8 یارى، 5 بردنه‌وه، 1 یه‌كسانبوون، 2 دۆڕاندن، 16 خاڵ.
3-جه‌رمانا: 8 یارى، 4 بردنه‌وه، 3 یه‌كسانبوون، 1 دۆڕاندن، 15 خاڵ.
4-خاپوور: 6 یارى، 4 بردنه‌وه، 2 یه‌كسانبوون، 14 خاڵ.
5-عاموودێ: 6 یارى، 2 بردنه‌وه، 3 یه‌كسانبوون، 1 دۆڕاندن، 9 خاڵ.
6-ئه‌لعه‌ره‌بى: 7 یارى، 2 بردنه‌وه، 1 یه‌كسانبوون، 4 دۆڕاندن، 7 خاڵ.
7-ئه‌لوه‌حده: 7 یارى، 2 بردنه‌وه، 1 یه‌كسانبوون، 4 دۆڕاندن، 7 خاڵ.
8-فه‌یروزه: 7 یارى، 2 یه‌كسانبوون، 5 دۆڕاندن، 2 خاڵ.
9-عومال ئهلسوهیدا: 7 یارى، 1 یه‌كسانبوون، 6 دۆڕاندن، 1 خاڵ.