هەواڵ

گەنجێکی سلێمانی لەنەجەف سەرکێشی دەکات

گەنجێکی سلێمانی لەنەجەف سەرکێشی دەکات
دەروون هیوا ئەو شۆفێرە گەنجەیە کە خولیای زۆری بۆ نمایشی ئۆتۆمبێل هەیە و بەشداری چەند ئیڤێنتێکی نمایشی بەئۆتۆمبێل کردوە.
دەرون لەسەر ئەم جۆرە وەرزش و نمایشە بیرکردنەوەیەکی جیاوازی هەیەو تایبەت بۆ کورد سپۆرت دەڵێت : با ئێمە گەنجەکانمان هان بدەین لەبری ئەوەی لەسەر شەقامە گشتیەکان ئۆتۆمبێل بە خێرایی لێبخورن و مەترسی لەسەر گیانی خۆیان و خەڵکیش دروست بکەن، بابێن لە ڕێی ئەم وەرزشەوە حەزو خولیاکانیان پەرە پێبدەن و هیواکانیان بەدی بهێنن.
دەرون بەئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی ئێستا لەشاری نەجەفەو ڕۆژی هەینی ۲٥/۱۲/۲٠۲٠ بەشداری پاڵەوانێتی عێراق دەکات بۆ جۆری (درێفت) کە نزیکەی ۳٠ شۆفێرو ئۆتۆمبێلی جیاواز بەشدار دەبن و هەوڵ بۆ نازناوی عێراق دەدەن.
لەگەڵ ئەوەی نمایشی ئۆتۆمبێل بە وەرزشێکی سەرکێشی و مەترسیداریش دادەنرێت، بەڵام بە پێی یاساو تابەتمەندی وەرزشەکە مەترسیەکان کەم دەبنەوەو لەجیهانیشدا وەک وەرزشێکی ناسراو پەرەی پێ دەدرێت.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close