هێرشبه‌ره كورده‌كه گره‌وى باشترین یاریزانى پایزى 2020ى برده‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
هێرشبه‌رى لاوه‌كه‌ى كورد و خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك، گره‌وى باشترین یاریزانى پایزى 2020ى یانه‌كه‌ى له‌هه‌ردوو هاوڕێى (ئه‌لیكسه‌نده‌ر رۆكى و ئاب ناجا) برده‌وه.

ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن-ى هێرشبه‌رى لاوى كوردى دانیمارك و یانه‌ى ناستڤید-ى ئه‌و وڵاته كه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یاریزانى یانه‌كه‌ى (ئه‌لیكسه‌نده‌ر رۆكى و ئاب ناجا) پاڵێوراو بوون بۆ بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى پایزى 2020ى یانه‌كه‌ى (EFTERÅRETS BEDSTE SPILLER 2020)، دواجار پاش ئاشكراكردنى ئه‌نجامى راپرسییه‌كه له‌ڕێگه‌ى په‌یجه‌كانى (De Grønne fra Næstved) له‌فه‌یسبووك و ئینستاگرام، بووه باشترین یاریزانى پایزى 2020ى نێو یاریزانانى یانه دانیماركییهى.

دیاریكردنى ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن-ى ته‌مه‌ن 23 ساڵ و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆڵۆمپى عێراق به‌ده‌نگدان له‌لایه‌ن هه‌واداران و جه‌ماوه‌رى یانه‌كه‌ى وه‌ك باشترین یاریزانى پایز، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه بووه كه له یارییه‌كانى 13 هه‌فته‌ى قۆناغى یه‌كه‌مى خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك-ى وه‌رزى 2020-2021 ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌شى كردووه و له‌هه‌ر 13 یارى یانه‌كه‌ى له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا 1121 خولهك به‌شداربووه و توانیویه‌تى 10 گۆڵ تۆمار و 3 گۆڵى تریش سازبكات كه 6 گۆڵیان به‌دوو هاتریك بووه.

شایه‌نى باسه ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد خه‌ڵكى شارى هه‌ولێر-ه و باڵاى 179 سانتیمه‌تره و بۆ سێیه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ى ناستڤید به‌درێسى ژماره 9 یارى ده‌كات و دوو وه‌رزى رابردوو (2018-2029 و 2019-2020) له‌خولى پله یه‌كى یانه‌كانى دانیمارك و ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك.
