په‌یمان ئه‌لیاسى ئاماده‌یه بۆ وێستگه‌یه‌كى نوێى ژیانى یاریكردنى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
په‌یمان ئه‌لیاسى هێرشبه‌رى به‌توانا و به‌ئه‌زموون و گۆڵكهرى كورد ئاماده‌یه بۆ وێستگه‌یه‌كى نوێى ژیانى یاریكردنى له‌گه‌ڵ یانه‌كانى سوید.
پاش چوار ساڵ یاریكردن بۆ یانه‌ى ئۆسكارسهامن ئا‌یك-ى سویدى له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان) بۆ تیپه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باشوور، دواجار په‌یمان ئه‌لیاسى هێرشبه‌رى كوردى سویدى هه‌ر له‌و وڵاته‌دا یانه‌ى ئاى ئێف كه‌ى بێرگا-ى شارى كالمار-ى كرده وێستگه‌ى داهاتووى یاریكردنى و بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كه گرێبه‌ستى واژووكرد.

له‌مباره‌یه‌وه یانه‌ى ئاى ئێف كه‌ى بێرگا-ى شارى كالمار كه له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان) له‌گروپى ناوچه‌ى باكوور ركابه‌ریی ده‌كات، په‌یمان ئه‌لیاسى ته‌مه‌ن 31 ساڵى وه‌ك دوایاریزان بۆ خولى ساڵى 2021ى داهاتوو گواسته‌وه ریزه‌كانى و ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه كه یاریزانى ناوبراو ئه‌زموونى یاریكردنى له‌خولى پله یه‌كى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)دا هه‌یه.

پاش واژووكردنى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئاى ئێف كه‌ى شارى كالمار، په‌یمان ئه‌لیاسى كه له‌شارى كالمار-ى سوید نیشته‌جێیه، بهوێبسایتى یانه نوێیه‌كه‌ى راگه‌یاند و وتى: من ئاماده‌م بۆ یاریكردن، هه‌ستێكى خۆشم هه‌یه دواجار بۆ یاریكردن گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند ساڵێك یاریكردن له‌ده‌ره‌وه‌ى شارى كالمار، بێگومان به‌بۆنه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌م هه‌ست به‌خۆشى ده‌كه‌م.

شایه‌نى باسه په‌یمان ئه‌لیاسى هێرشبه‌رى لاوى كورد كه ره‌گه‌زنامه‌ى سویدى هه‌یه، سه‌ره‌تا بۆ یانه‌ى (كالمار ئا‌یك) یارى كردووه و پاشان ساڵانى 2010 تا 2020 بۆ یانه‌كانى (لیندسدال و ئۆسكارسهامن ئا‌یك، یونگشیله، ئۆسكارسهامن ئا‌یك) و له‌گه‌ڵ ئه‌م یانانه‌ى دواییدا له‌ماوه‌ى نزیكەی 11 ساڵدا له‌خوله جیاجیاكانى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید له‌كۆى 211 یاریدا، 79 گۆڵى تۆمار كردووه.

*ئامارى یاری و گۆڵه‌كانى په‌یمان له‌گه‌ڵ یانه‌كانى سوید:
-ساڵى 2010: له‌گه‌ڵ یانه‌ى لیندسدال 17 یارى له‌خولى پله دووى یانه‌كانى سوید.
-ساڵى 2011: له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئۆسكارسهامن ئا‌یك: 22 یارى و 23 گۆڵ له‌خولى پله سێى یانه‌كانى سوید.
-ساڵى 2012: له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئۆسكارسهامن ئا‌یك: 18 یارى و 14 گۆڵ له‌خولى پله دووى یانه‌كانى سوید.
-ساڵانى 2012 تا 2016: له‌گه‌ڵ یانه‌ى یونگشیله: 57 یارى و 9 گۆڵ له‌خولى پله یه‌كى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان) و 9 یارى له‌جامى یانه‌كانى سوید.
-ساڵانى 2016 تا 2020: له‌گه‌ڵ ئۆسكارسهامن ئا‌یك: 79 یارى و 28 گۆڵ له‌خولى پله یه‌كى ناوچه‌كانى یانه‌كانى سوید (ئیتان) و 9 یارى و 5 گۆڵ له‌جامى یانه‌كانى سوید.
